نەتەوە یەکگرتووەکان: رووداوەکانی ئەمریکا بەهۆی هاندان بۆ توندوتیژی و ڕقەوەیە

نەتەوەیە یەکگرتووەکان لەبارەی هەڵکوتانەسەر کۆنگرەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەو رووداوە بەهۆی هاندان بۆ توندوتیژی و ڕقەوەیە.

میشێڵ بیچلیت کۆمسیاری باڵاکی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی هەڵکوتانەسەر کۆنگرەی ئەمریکاوە قسەی کرد.

بیچلیت ئاماژەی بە قسەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کرد و وتی، "پێویستە ترەمپ دەست لە قسە مەترسیدار و درۆکانی هەڵگرێت."

بەهۆی هاندانی توندوتیژی و ڕقەوەیە

میشێڵ بیچلیت کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان راشیگەیاند، لە ئەنجامی توندوتیژی و هاندان بۆ ڕق و تورەییەوە لایەنگرانی ترەمپ چوونە ناو باڵەخانەی کۆنگرەوە و ئەو دۆخەش کاریگەری زۆری لەسەریان دروست کردوە. هەروەها ئاماژەی بە کاریگەری بانگەشەکانی ترەمپ لەبارەی 'ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا' کرد.

میشێڵ بیچلیت ئەوەی خستەڕوو، گرنگ بوو هاوکات لەگەڵ هەڵکوتانەسەر کۆنگرە، دەنگدان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بەردەوام بووە.

ف.ق