NUJ کوشتنی ڕۆژنامەنووسانی شەرمەزار کرد

یەکێتی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەنووسان(NUJ) کوشتنی ڕۆژنامەنووسانی کورد گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین کە لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەهید کران شەرمەزار کرد.

یەکێتی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەنووسان

یەکێتی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەنووسان و فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە کوشتنی ڕۆژنامەنووسانی کورد گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین بەیاننامەیەکی نووسراویان بڵاوکردەوە و کوشتنی ڕۆژنامەنووسانی کورد گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەهید کران بەتوندی ئیدانە کرد.

لە ڕاگەیانداروەکەدا کە لە ماڵپەڕی NUJ بڵاوکراوەتەوە، یەکێتی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەنووسان پشتگیری لە بانگەوازی پێشووی IFJ کرد و داوای لە دەسەڵاتدارانی تورکیا و عێراق کردووە کە پێویستە دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە دەست پێبکەن بۆ ئەوەی لێپرسینەوە لە بکەرانی هێرشەکە بکرێت. هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم هێرشە یەکەم هێرش نییە کە ڕۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستان دەکرێنە ئامانج.

هەروەها ئەنتۆنی بێلانگەر، سکرتێری گشتی IFJ لە ڕاگەیاندراوەکەدا وتوویە: "ئەم ڕووداوە نیشانەی مەترسییەکی گەورەیە کە ڕووبەڕووی ڕۆژنامەنووسان بووەتەوە و هەروەها داوای بەپەلەی کردووە کە سەلامەتی ڕۆژنامەنووسان بپارێزرێت و هاوکات لێپرسینەوە لە بەرپرسیارانی  تاوانەکان بکرێت."

لە بەیاننامەکەدا وەبیر هێراوەتەوە کە لە ٨ی تەمموز لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا، تیمی مێدیایی چرا تیڤی لە هەرێمی شەنگاڵ بۆردومان کرا و لە ئەنجامدا ڕۆژنامەنووس موراد میرزا ئیبراهیم گیانی لەدەستدا و ڕۆژنامەنووس مێدیا حسێن بریندار بووە .

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، داوا لە یەکێتی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان سەر بە NUJ و IFJ کراوە ، سەبارەت بە مردنی ژنە ڕۆژنامەنووسەکان دەست بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد بکەن.