نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەریی خۆسەری لە جنێف کرایەوە

نوێنەرایەتی بەڕێوەبەری خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بۆ کاروباری دیپلۆماسی لە شاری جنێفی سویسرا بە رێورەسمێک کرایەوە.

بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حكومەت، سیاسەتوانانی سویسرا ‌و سوریا ‌و نوێنەری ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی، لە شاری جنێفی سویسرا، نوێنەرایەتیی خۆبەڕێوەبەریی باكوور ‌و ڕۆژهەڵاتی سووریا، كرایەوە.

بەدران چیا كورد جێگری هاوسەرۆكی خۆبەڕێوەبەریی لە رێورەسمەکەدا قسەی کرد و پیرۆزبایی كردنەوەی نوێنەرایەتی کرد ‌و سوپاسی هەموو كەس ‌و لایەنەکانی کرد كە دەستیان هەبووە لە كردنەوەی نوێنەرایەتیەکەدا و وتی، "پێویستە خۆبەڕێوەبەری ‌و هێزەكانی سووریای دیموكرات نوێنەرایەتییان لە هەموو شوێنێك هەبێت، چونكە ئەوان لەبری جیهان، شەڕی تیرۆر ‌و چەتەكانی داعشیان كرد ‌و قوربانیی زۆریاندا.

جێگری هاوسەرۆكی خۆبەڕێوەبەریی ئاماژەی بەوەیش كرد، كردنەوەی ئەو نوێنەرایەتییە، دەبێتە هۆكارێكی باش بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكان ‌و بەهێزكردنی دەستكەوكانی گەلی كورد.

چیا کورد باسی ئەوەشی کرد، نوێنەرایەتی بەڕێوەبەری خۆسەر لە سویسرا وەک ئامێرێکی بەهێز بۆ پشتگیریکردنی دەستکەوتەکانی گەلانی هەرێمەکە کار دەکات.

ف.ق