نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا داوای سزادانی وەزیرەکانی ئیسرائیل دەکات

جۆزێپ بۆرێل نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا لە سیاسەتی دەرەوە، داوا لە وڵاتانی ئەندام دەکات سزای هەندێک لە وەزیرەکانی ئیسرائیل بدەن کە لە دژی فەلەستینیەکان وشەی "نەفرەت"یان بەکارهێناوە .

جۆزێپ بۆرێل نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا لە سیاسەتی دەرەوە، ڕایگەیاند کە داوا لە وڵاتانی ئەندام دەکات سزای هەندێک لە وەزیرەکانی ئیسرائیل بدەن کە لە دژی فەلەستینیەکان وشەی "نەفرەت"یان بەکارهێناوە.

جۆزێپ بۆرێل داوا لە ٢٧ وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا دەکات سزای ئەو وەزیرانەی ئیسرائیل بدەن کە تاوانی "نەفرەت"یان لە دژی فەلەستینیەکان بڵاوکردووتەوە، بۆرێل ناوی وەزیرەکانی ئیسرائیلی ئاشکرا نەکرد و وتی: "پەیامی ڕق و کینە لە دژی فەلەستینییەکان" بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە و ئاماژەی بەوەکرد ئەو پرۆسەیەی کە ڕێگە بە وڵاتانی ئەندام دەدات سزای وەزیرەکانی ئیسرائیل بدەن دەستپێکردووە و وتی، من باوەڕم وایە کە یەکێتی ئەوروپا دەبێت ئەو ڕێکارانەی کە لەبەردەستدایە بۆ ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ بەکاربێنێ.

بە گوێرەی دیپلۆماتکاران، دوای هێرشەکەی حەماس لە ٧ی تشرینی یەکەم بۆ سەر ئیسرائیل، ناکۆکی قووڵ لە نێوان ٢٧ وڵاتدا دروست بوو، مەحاڵە پڕۆژە یاساکەی جۆزێپ بۆرێل قبوڵ بکرێت.