نەورۆز لە کزاخستان پیرۆز کرا

نەورۆز لە شاری تارازی کازاخستان پیرۆزکرا.

کوردان لە کازاخستان نەورۆزیان بە مەراسیمێک پیرۆز کرد.

ئاهەنگەکە لە یاریگای گوندی گرۆدەکۆڤۆی شاری تاراز سازکرا و زیاتر لە هەزار و ٦٠٠ کەس تیایدا بەشداربوون.

لە مەراسیمەکەدا هونەرمەند و هەڵبەستوانان کنیاز مەجید، دەروێش سەرحەدی، مستەفا لەزگیەڤ، رۆمان داودۆڤ، رۆستەم شەمۆیەڤ، دورموشخان مەجیدۆڤ، کامەران لەزگیەڤ، ئیسلام گوسێڤۆ و راجو کولیەڤ بەرهەمەکانیان پێشکەش کرد.

مەراسیمەکە بە هەڵپەڕکێ و گۆڤەند کۆتاییهات.

هـ. ب