نەورۆز لە ڤییەنا و گراز بە شێوەی جەماوەری پیرۆز کرا

لە شارەکانی ڤییەنا و گرازی نەمسا نەورۆز لەلایەن هەزاران کەسەوە پیرۆز کرا.

لە ڤییەنای پایتەخی نەمسا و لە شاری گرازی ئەو وڵاتە بە بەشداری هەزاران کەس مەراسیمی پیرۆزبایی نەورۆز بەڕێوەچوو.

ڤییەنا

کوردستانیان لە ڤییەنا و شارەکانی دەوروبەریەوە بۆ پیرۆزکردنی نەورۆز لە هۆڵی گاسۆمێترێر کۆبوونەوە، هۆڵەکە بە ئاڵاکانی یەپەژە، یەپەگە و وێنەکانی رێبەری گەلی کورد عيبدوڵا ئۆجالان رازێندرابووەوە.

دوای خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە یادی شەهیدان، باس لە مێژووی نەورۆز و گرنگیەکە بۆ گەلی کورد کرا. ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی ئاڤێستا نورجان گولەریوز پیرۆزبایی نەورۆزی لەگەلی کورد کرد و وتی، " بەو مژدانە و مزگێنیەی لە گەریلاوە هات، نەورۆزی ئەمساڵ واتایەکی جیاوازی بەخۆیەوە بینی. با ئەمساڵ بکرێتە ساڵی ئازادی رێبەر ئاپۆ".

هاوسەرۆکی کۆمەڵگەی ئازاد ئەحمەد زیرەکیش نەورۆزی لە هەمووان پیرۆز کرد و ئەوەی خستەڕوو کە گەلی کورد بەهێزتر دەبێت.

دوای وتارەکان هونەرمەند دەلیل خدر چووە سەر ستەیج و گۆرانی پێشکەش کرد، لە مەراسیمەکەدا هەروەها پەیامی ڤیدیۆیی دیفێند کوردستانیش نمایش کرا.

هونەرمەندان هیڤرۆن، بەنگین ئاگری و نوارین و باژار بە گۆرانیەکانیان جۆش و خرۆشی مەراسیمەکەیان زیاتر کرد.

گراز

لە شاری گرازی نەمسا نەورۆز بە بەشدارییەکی بەرچاو وبەجۆش و خرۆشەوە پیرۆز کرا. لە مەراسیمەکەدا سڵاو لە هەڵمەتی ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا و جەخت لە داواکاری چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد کرایەوە.

بەرنامەی مەراسیمەکە دوای خۆلەکێک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە یادی شەهیدان دەستیپێکرد.

دواتر هەریەک لە کۆما ئەحمەد ئەلبان، کۆما دەم و شڤان پەروەر چوونە سەر ستەیج،

هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئە زوبەیدە زوموردیش نەورۆزی لە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گەلی کورد و گەریلا پیرۆز کرد.

پیرۆزباییەکە بە گێڕانی گۆڤەند و هەڵپەڕکێ لەگەڵ گۆرانییەکانی کۆما دەم کۆتاییهات.

هـ . ب