پارتەکانی نەمسا ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە گۆشەگیری لە ئیمراڵی دەربڕی

پارتەکانی نەمسا لە سەر پرسیارەکانی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان لەو وڵاتە (فەیکۆم) راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا تیشکییان خستەسەر پێشێلکاری و کردەوەی نایاسایی گۆشەگیری لە ئیمراڵی.

فیدراسیۆنی کۆمەڵەکوردییەکان لە نەمسا (فەیکۆم) سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نەتەوەیی نەمسا کە ٢٩ی ئەیلول ئەنجامدەدرێت، کۆمەڵە پرسیاڕێکی ئاراستەی حزبەکانی ئەو وڵاتە کرد.

بەشێک لە پرسیارەکانی فەیکۆملە پارتەکان پەیوەست بوو بە ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هێرشەکانی سەر ناسنامەی کورد و یاسای پەنابەری.

پارتی سۆسیال دیموکراتی نەمسا (SPO)، پارتی سەوزەکانی نەمسا، رەوتی لیبراڵی و نەمسای نوێ (NEOS)، پارتی کۆمۆنیستی نەمسا (KPO) و پارتی چەپ (LINKS) وەڵامی پرسیارەکانیان دایەوە. پارتی گەلی نەمسا (OVP) کە پارتێکی پارێزگارانە و پارتی ئازادی نەمسا (FPO) وەڵامی پرسیارەکانیان نەدایەوە.

لە وەڵامەکاندا راگەیەندرا کە گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێشێلکاری یاسا و نادادییە و دەبێت کۆتایی پێبهێندرێت.

پارتی سۆسیال دیموکراتی نەمسا رایگەیاند هەلومەرجی گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان وەک هەموو زیندانیانی سیاسی دەبێت بە گوێرەی یاسای نێونەتەوەیی سەرڕاست بکرێتەوە. پارتی سەوزەکانیش باسی لەوەکردووە کە لەپێناو چەسپاندن و کارپێکردن بە یاساکانی وەک یاسای نێلسۆن ماندێلا تێدەکۆشن.

هەروەها دەستنیشانی کردووە کە دەبێت نزیکایەتیەک بە گوێرەی شکۆی مرۆڤەکان بەرامبەر سزادراوان پەیڕەو بکرێت و پشتیوانی خۆیان بۆ سەردانکردنی سی پی تی دەردەبڕن.

رەوتی لیبڕاڵی و نەمسای نوێ باسی لەوەکردووە کە گۆشەگیری بەسەر عەبدوڵا ئۆجالاندا سەپێندراوە و لە هەمان کاتدا ئاماژەی بە نامەی ٦٩ براوەی خەڵاتی نۆبڵ کردووە کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان نامەکەیان واهۆکردووە. لەو رووەوە رایگەیاند کە ئاگاداری ئەوەن کە دەووڵەتی تورک وەک کەرستەیەک دادگا و دەسەڵاتی دادوەری بۆ مەرامی سیاسی بەکاردەهێنێت و ئەو بابەتە هەم لە ڤیەننا و هەم لە بەلجیکاش دەیخەنە بەرباس. پارتی چەپیش دەستنیشانی کرد کە دەبێت هیچ سزادراوێک لەناو هەلومەرجی دەرەوەی مرۆڤایەتیدا رانەگیرێت و لەوپێناوەشدا تێدەکۆشن. پارتی کۆمۆنیستی نەمسا باسی لەوەکردووە کە گۆشەگیری پێشیلکردنی مافەکانی مرۆڤە، دەبێت هەموان بەرامبەر بوەستنەوە و عەبدوڵا ئۆجالانیش دەتوانێت بۆ ئاشتی ودیموکراتیزەکردنی تورکیا رۆڵێکی گرنگ بگێڕێت و بۆ ئەوەس دەبێت زەمینەسازی بکرێت.

SPO بە توندەی رەخنەی لە پێشلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤی لە تورکیا و ئێران گرت و بەتایبەت داوایکرد ئەو سزایانە هەڵبوەشێنرێتەوە کە بەسەر سیاسەتمەدارانی کورددا دراوە لەو وڵاتانە. NEOS ڕایگەیاند پشتگیری لە مافی گەلان دەکەن بۆ دیاریکردنی چارەنوسی خۆیان. هەروەها ئاماژەی بەوەدا پێویستە دیموکراسی لە هەرێمەکەدا بەهێز بکرێت. KPO هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی لەسەر هەرێمە کوردییەکان شەرمەزارکرد و ئەوەی دەسنیشانکرد کە نەمسا دەتوانێت لەم بابەتە ڕۆڵی ناوبژیکەر بگێڕێت. پارتی چەپیش پشتگیری لە تێکۆشانی کوردان لە دژی فشارەکان کرد و ئاماژەی بەوەدا لە دژی هەموو جۆرە فشارێکن.

شێوازی نزیکایەتی و مامەڵە لەگەڵ پەنابەرانی کورد

پارتەکان لە بابەتی پاراستنی پەنابەرانی کورددا شێوازی جیاوازییان پیشاندا. NEOSڕایگەیاند بۆ ئەوکەسانەی کە دەیانەوێت پاراستن بە گوێرەی پێودانەکان بکات، پێویستە بە پەلە و بە شێوەیەکی ڕاست دانیان پێدا بنرێت. SPO ڕایگەیاند مافی ڕەوای هەموو کەسێکە بە یاساکانی نەمسا بپارێزرێن و دیاریکرد پێویستە شەڕەکانی دەرەوەی وڵاتەکە نەگوازرێنەوە بۆ ناوەوەی وڵات. پارتی چەپیش گوتی؛ پێویستە پەنابەرانی کورد بە مەرج بپارێزرێن و لە دژی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانە بۆ ئەو وڵاتانەی مەترسی تێدایە. پارتی سەوز ئاماژەی بەوەدا مافەکانی مرۆڤ نابێت بازرگانی و سەودای پێوەبکرێت و پێویستە نزیکایەتی بەپەلە و دادپەروەرانە بۆ داواکاری پەنابەرانی کورد پیشانبدرێت. KPO ڕایگەیاند هەرکەسێک دوچاری ستەمی سیاسی بوبێتەوە پێویستە بپارێزرێت و لە دژی دیپۆرتکردنەوەن بۆ تورکیا.