پۆلیسی ئەخلاقی ئەفغانستان هاوکارییەکانی لەگەڵ نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان راگرت

لە ئەفغانستان پۆلیسی ئەخلاقی سەر بە وەزارەتی فەرمان بە چاکە و رێگری لە خراپە رایگەیاند، چیتر لەگەڵ نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەو وڵاتە هاوکاری ناکەن.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا هاتووە، بە هۆی پڕۆپاگەندەکانیان، چیتر پۆلیس ئەخلاق هاوکاری نێردەی نەتەوەیەکگرترووەکان لە ئەفغانستان (یوناما) ناکەن.

نێرنەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئەفغانستان پەیوەست بە یاسایەک کە قەدەغەی زیاتر بەسەر ژناندا دەسەپێنێت، نیگەرانی خۆی دەربڕیبوو. بەر لە ماوەیەک ئەو قەدەغە و رێگرییە نوێیانە لەلایەن کاربەدەستانی تالیبانەوە راگەیەندرابوون.

ئەو قەدەغەکاریانە رووبەڕووی کاردانەوەی توندی نێونەتەوەیی ببووەوە و ناڕەزایەتی یوناماش لەو چوارچێوەدابوو.