پۆمپیۆ: سزامان بەسەر کەرتی بەرگریی تورکیادا سەپاند

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەى ئەمریکا رایگەیاند، دەوڵەتی تورک لەبەر کڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێس – ٤٠٠ لە رووسیا، لەلایەن ئەمریکاوە کۆمەڵێک سزای بەسەردا سەپێنرا.

پۆمپیۆ رایگەیاند، ئەمریکا سزای بەسەر کەرتی پیشەسازیی بەرگریی تورکیا سەپاند.

پۆمپیۆ راشیگەیاند، "ئەو سزا و رێوشوێنانە نیشانەى ئەوەیە، ئەمریکا رێگا بە کاری کەرتی هەواڵگری و بەرگریی رووسیا نادات".

بەپێی ئەو بڕیارە، ئەمریکا سزای بەسەر راوێژکاری پیشەسازیی بەرگریی تورک، ئیسماعیل دەمیر سەرۆکی ئەو دەزگایە و ٢ کەسی تری کەرتی پیشەسازیی بەرگریی تورکیادا سەپاندووە.

پۆمپیۆ ئەوەشی راگەیاند، سزاکە رێگری دەکات لە هەموو جۆرە هەناردەکردنێکی ئەمریکا بۆ توریکا، کە پەیوەندیی بە کەرتی پیشەسازیی بەرگریی تورکیاوە هەبێت.

ژ.ت