پەرلەمانتاری سویسری تشۆپ: گۆشەگیری بە هیچ شێوەیەک یاسایی نیە

پەرلەمانتاری سویسرا جیان تشۆپ ئاماژەی بەوەدا گۆشەگیری ئیمراڵی بە هەموو شیوەیەک نایاساییە و جەختیکردەوە لەوەی پێویستە پەرلەمانی سویسرا و ئەندامانی سی پی تی دەرباری گۆشەگیری ئیمراڵی هەنگاوبنێن.

گۆشەگیری ئیمراڵی

ماوەی ٢٥ساڵە گۆشەگیرییەکی سەخت لە سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەچێت، کۆمیتەی ڕێگریکردنی لە ئەشکەنجەی ئەوروپا (سی پی تی) کە دەیتوانی بچێتە ئیمراڵی، بە هەڵوێستی خۆی سیستەمی ئەشکەنجەی لە ئیمراڵی زیاترکرد.

لە لایەکی ترەوە هەڵمەتی "ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" پێی نایە قۆناغی دووەمەوە و هەتابێت پشتگیرییەکان لە هەموو جیهاندا لەو هەڵمەتە زیاتر دەبێت.

یەكێک لەو کەسانەی ناڕازیبوونی بەرامبەر بە گۆشەگیری ئیمراڵی پیشانداوە و خواستی چارەسەرکردنی پرسەکانی کورد هەیە. ڕەشنوسێکی لەبارەی گۆشەگیری ئیمراڵیەوە پێشکەشی پەرلەمانی سویسرا کردوە و ئیمزای بۆ کۆتاههێنان بە گۆشەگیری کردوە، پارێزەر و یاساناس جیان تشۆپە کە ئەندامە لە پارتی سۆسیالیست فیدراڵی سویسرا.

تشۆپ ڕەخنەی لە هەڵوێستی سی پی تی لە بارەی گۆشەگیری ئیمراڵییەوە گرت و وتی: سویسرا کە ئەندامە لە سی پی تیدا، هەنگاوبنێت، وە لە دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا(DMME) پەیوەست زیندانیانی کورد، زانیاری وەربگرێت، ئەم بابەتەش لە لایەن چەندین دامەزراوە بووە بە ڕۆژەڤ. هەروەها پێویستە سویسرا بە هەمان پاساوەوە هەڵوێستەی هەبێت لەو دۆخەی لە تورکیا دەگوزرەێت. لەماوەکانی پێشودا (DMME) لە بارەی دۆخی دەمیرتاشەوە تورکیایی شەرمەزارکرد. (DMME) دەڵێت لە دیموکراسیدا نابێت فرەدەنگی ئاستەنگبکرێت و ڕێوشوێنەکانی توکیایی لە بەرامبەر ئۆپۆزسیۆنی سیاسی ڕەخنە دەکات. هەڵبەت بڕیارەکانی (DMME) پەیوەستدارە بە بارودۆخی هەموو زیندانیاننەوە."

'لە چارەسەرکردنی پرسی کورددا ئۆجالان کاریگەرترین کارەکتەرە'

جیان تشۆپ ئاماژەی بەوەدا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە بابەتی چارەسەری پرسی کوردا کاریگەرترین کارەکتەرە و وتی: "پێشتر ئۆجالان لە بابەتی چارەسەری پرسەکانی کورددا لە ناو دانوستانەکاندا ڕۆڵێکی مەزنی گێڕا. گۆشەگیری ئیمراڵی دەرخەری ئەوەیە تورکیا خواستی ئەوەی نیە دانستان بکات. ئەم گۆشەگیرییە نیشاندەری ئەو شتانە کە لە ڕۆژئاوا پێکدێت. کارەکانی دەوڵەتی تورک هەڵوێستێکە جێگەی قبوڵکردن نیە. پێویستە دەوڵەتی تورک ئەو ڕەخنانەی ئاڕاستە دەکرێن بە جدی وەرگری و لە سەر بابەتی چارەسەری پرسی کورد وردببێتەوە."

'سویسرا دەتوانێت ڕۆڵی ناوبەرکێ بگێڕێت'

جیان تشۆپ کاریگەرییە نەرێنیەکانی پەیمانی لۆزانی لەسەر گەلی کورد و کوردستان بیرخستەوە و لە بەردەوامی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا: "سویسرا لە چارەسەرکردنی پرسی کورددا بە بەرپرسیارە.  سویسرا کە پێشینەیەکەی لە نیازباشی و ناوبژیکردندا هەیە، دەتوانێت لە پرسی چارەسەرییەکانی کوردا ڕۆڵ بگێڕێت و ڕۆڵی ناوبژیوانی و نزیککرنەوەی لایەنەکان بگێڕێت."