پۆرتوگال سەرۆکایەتی کاتی یەکێتی ئەوروپای وەرگرت

لە ئەمڕۆ بەدواوە ئەڵمانیا سەرۆکایەتی کاتی یەکێتی ئەوروپای رادەستی پۆرتوگال کرد. سەرۆکوەزیری سۆسیالیستی پۆرتوگال بۆ ماوەی ٦ مانگ سەرۆکایەتی کاتی یەکێتی ئەوروپا دەکات.

لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێ ئەڵمانیا سەرۆکایەتی کاتی یەکێتی ئەوروپای رادەستی پۆرتوگال کرد. بۆیەش بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا و لیزبۆنی پایتەختی پۆرتوگال بە ئاڵاکانی یەکێتی ئەوروپا خەمڵێنرا.

ئەنتۆنیۆ کۆستا سەرۆک وەزیری پۆرتوگال لە مێژووی وڵاتەکەیدا چوارەم جارە سەرۆکایەتی یەکێتی ئەوروپا وەردەگرێت. کۆستا لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی.

کۆستا کە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە سەرۆکایەتی حکومەتی سۆسیالیستی پۆرتوگال دەکات وتی: "وەرگرتنی ئەم پۆستە لە ئەڵمانیا و ئەنگێلا مێرکڵ بۆ من شەرەف و بەرپرسیاریەکی گەورەیە."

ف.ق