پشتگیری دانی دیبلۆماسی کوردستانی بۆ بەربژێرەکانی دەم پارتی

کۆمیتەی دیبلۆماسی هاوبەشی پارت و ڕێکخراوە کوردستانیەکان بانگەوازی پشتگیری دانیان بۆ بەربژێرەکانی دەم پارتی کرد.

پەیوەست بە هەڵبژاردنە خۆجییەکانی ٣١ی ئاداری تورکیا و کوردستان کۆمیتەی دیبلۆماسی هاوبەشی پارت و ڕیکخراوە کوردستانییەکان و کۆمیتەی کار و چالاکیەکانی سەدەی پەیمانی لۆزان و کەسایەتییە کوردستانیە سەربەخۆکان ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا پشتگیری خۆیان بۆ بەربژێرەکانی دەم پارتی دەربڕییەوە داوای پشتگیرییان لە کوردان کرد.

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "دوای هەفتەیەیەکی تر هەڵبژاردنە خۆجییەکانی تورکیا و کوردستان دەستپێدەکات. بەربژێری کوردیش لە چوارچێوەی لیستی دەم پارتیدا بەشداری ئەم هەڵبژاردنە دەبن. ئەمە ماوەی دوو خولە ئیرادەی هەڵبژاردنەکانی کورد لە لایەن دەسەڵاتدارێتی ئاکەپە-مەهەپەوە پێشێل دەکرێ و قەیوم لە جێگەکەیان دادەنرێت. بۆیە دەڵیین هەڵبژاردنەکانی هەرێمی گرنگیەکی زۆری هەیە و بەشێکە لە ئیرادەی گەلی کورد. پێویستە گەلی کورد لەم هەڵبژاردنەدا ئیرادەی خۆی دەرخات و کۆتایی بە قەیوم بهینێت لە کوردستاندا. بۆیە داوا لە هەموو کوردان و دۆستەکانیان دەکەین لە ڕۆژی هەڵبژاردندا بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگی خۆیان بدەن بەر بژێرەکانی دەم پارتی."