ڕێپێوانی درێژ مەودا لەبەردەم نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆتایی پێهات: ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ

ڕێپێوانی درێژمەودا کە بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردبوو لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان کۆتایی هات.

ڕێپێوانی درێژمەودا بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی تێکۆشەر(تەکوژن) کە لە لۆزانی سویسرا دەستیپێکرد، لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ کۆتایی پێهات. گەنجان کاتێک لەبەردەم لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورکیادا تێدەپەڕین بە تووڕییەوە دژ بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەنگیان بەرزکردەوە.

لەو ڕێپێوانەدا کە بە جۆش و خرۆشەوە بۆ مەودای ١٥کیلۆمەتر بەردەوام بوو، بەردەوام لەلایەن کەسانی دەوروبەرەوە پرسیار لە سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکرا.

هەروەها کاتێک لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا تێدەپەڕین، گەنجان بە توڕەییەوە بەرامبەر دەوڵەتی داگیرکەری تورک، دروشمی "بژی سەرۆک ئاپو"، "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بە گیان بە خوێن لەگەڵتین ئەی سەرۆک"یان وتەوە.

پاشان خۆپیشاندەران لەبەردەم نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەیاننامەیەکیان خوێندەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، کە گەلی کورد لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و هاوکارییەکانی پەدەکە درێژە بە تێکۆشانی بێوچانی دەدات و لەم کەمپینەدا سەردەکەوێت.

یادی شەهیدان کرایەوە و سڵاو لە بەرخۆدانی گەریلا کرا

لە کۆمیتەی هەڵمەتەکەدا، نەژدەت ئاتالای یادی شەهیدان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین و تەکین گۆی کردەوە کە لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوون.

ئاتالای وتی: "هەرکەسێک بڕوای بە پارادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی سەرۆک ئاپۆ هەیە و دەڵێت من هەڤاڵی ڕێبەر ئاپۆم، نابێت گوشار و گۆشەگیری سەپێندراو قبوڵ بکات و دەبێت دەست بە تێکۆشان بکات."

لەکۆتاییدا ئاتالای سڵاوی لە بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا کرد و وتی: "دەبێت لە هەموو شوێنێک بۆ خاوەنداریی کردن لە گەریلاکانی ئازادیی بڕژینە مەیدانەکان ودرێژە بە چالاکیەکانمان بدەین. بەم شێوەیە دەتوانین سەرۆکایەتی و وڵاتەکەمان ئازاد بکەین."

دوای بەیاننامەکە، خۆپیشاندەران بە دروشم و خۆشی کۆتاییان بە چالاکییەکانیان هێنا.