ڕێپێوانی درێژی هیلبرۆن تا ستراسبۆرگ دەسیپێکرد
چەند ڕۆژ پێش ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات، ڕێپێوانی درێژ بۆ 'ئازادی ڕێبەر ئاپۆ' لە هیلبرۆنەوە بەرەو ستراسبۆرگ دەسیپێکرد.
چەند ڕۆژ پێش ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات، ڕێپێوانی درێژ بۆ 'ئازادی ڕێبەر ئاپۆ' لە هیلبرۆنەوە بەرەو ستراسبۆرگ دەسیپێکرد.
ڕێپێوانەکە بە درووشمی "ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد" لە شاری هیلبرۆنی ئەڵمانیا دەسی پێکرد و تا شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەردەوام دەبێت. گەنجانی کوردستانی و ئەنتەرناسیۆنالیستان بەشداری ڕێپێوانەکە دەبن و شار بە شار بەرفراوانتر دەبێت.
بەرنامەی ڕێپێوانەکە بەم جۆرەیە:
١٠ی شوبات ڕۆژی یەک شەممە چالاکوانان لە ناوەندی هیلبرۆن گردبوونەوە و دوای خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوێک بۆ ڕاگەیاندنەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕێپێوانەکە دەسیپێکرد.لە بەشی یەکەمی ڕێپێوانەکەدا لە هیلبرۆنەوە تا لودوگسبورگ، مەودای ١٦ کیلۆمەتر ئەنجام دەدرێت. لە تەواوی ڕێپێوانەکەدا لە شارە جیاوازەکاندا سیمینار، مەراسمی یادکرنەوە و بەرنامەی گفتوگۆکردن ئەنجام دەدرێت.
- ١١ی شوبات: ١٧ کم بە پێ لە لودویگسبورگەوە بۆ شتوتگارت. شەوەکەی؛ یادکردنەوەی شەهیدان.
- ١٢ی شوبات: ٢١ کم بە پێ لە شتوتگارتەوە بۆ بۆبلینگەن و سیمیناری زایندەیی کۆمەڵایەتی.
- ١٣ی شوبات: ڕێپێوانی ١٩ کم و سیمیناری خەباتی نێونەتەوەیی لە ئۆفێنبۆرگەوە تا لاهر.
- ١٤ی شوبات: ٨ کم بە پێ لە فرایبۆرگ و بەرنامەی 'خوێندنەوەی ڕێبەرێتی'
- ١٥ی شوبات: گەیشتن بە ستراسبۆرگ و کۆبوونەوەی ناوەندی.
خواستی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ
لە تەواوی ڕێپێوانەکەدا ڕاگەیاندرا ڕێبەر ئاپۆ لە سالی ١٩٩٩ەوە لە ژێر هەلومەرجی سەختی گۆشەگیرییدا ڕاگیراوە و بۆ چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کودد بانگەوازی دەکرێت.
چالاکوانان لە ستراسبۆرگ بانگەوازی لە دامەزراوەکانی ئەورووپا دەکەن کۆتایی بە بێدەنگییان بهێنن و سەرنج بخەنەسەر خواستەکانی گەلی کورد.