بە دیمەن

ڕێپێوانی ئازادی لە شاری لۆزان بە خرۆشێکی مەزنەوە دەستی پێکرد

ڕێپێوانی ئازادی بە پێشەنگایەتی تەجەشە و تەکوژن، لە شاری لۆزان لە چوارچێوەی هەڵمەتی، "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری دیموکراتیک بۆ کێشەی کورد" دەستیپێکرد.

ڕێپێوانی ئازادی لە شاری لۆزان دەستی پێکرد

ڕێپێوانی درێژمەودا بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تەکوژن)، لە بەیانییەوە لە شاری لۆزانی سویسرا دەستی پێکرد.

بەناوی تەجەشەوە بەیاننامەکەی فەرەنسا خوێندرایەوە.

لە بەیاننامەکە داوای بەرفراوانکردنی تێکۆشان کرا

"دەبێت هەموو ڕۆژێک لەگۆڕەپانەکاندا بین"

هەروەها لە بەیاننامەکەدا، گۆشەگیریی ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە بیرهێنرایەوە و ڕاگەیاندرا: " دەبێت گەنجانی کورد هەموو ڕۆژێک لە گۆڕەپانەکاندا بن.

سەلمان سورمە بە ناوی یەژەکە-س لە بەیاننامەکەدا قسەیکرد و سڵاوی لە چالاکیی گەنجان کرد. سورمە لە درێژەی قسەکانیدا داوای بەرفراوانکردنی بەرخۆدانەکەی کرد و وتی: "ئەمڕۆ وەک گەنجان و ژنانی کورد قۆناغی دووەمی هەڵمەتەکەمان دەست پێکردووە. لە پاش ١ی ئەیلول، هەردوو ڕێکخستنی گەنجان و ڕێکخستنی ژنانی تێکۆشەر بە شێوەیەکی ڕێکخستنی دەست بە پرۆسەی چالاکییەکانیان دەکەن. ئامانجی چالاکییەکە ئازادی رێبەر ئاپۆ و ئازادی کوردستانە. ئەمڕۆ بەرەو بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێێێوان دەکەین لەوێ دەپرسین: بۆچی هیچ زانیاریەک لە ڕێبەرایەتیمان نادرێت؟ ئێمە بۆ خۆمان هۆکاری ئەم پرسیارە دەزانین. تاکە هۆکاریش فەلسەفە و بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆیە. تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ مرۆڤایەتی ئازادە. هەموو جیهان دەزانێت کە تاکە هۆکاری گۆشەگیری پارادایمی ڕێبەر ئۆجالانە. گرنگ نییە لەم خاڵەدا چی ڕوودەدات با رووبدات، ئێمە تێکۆشان دەکەین و لە شەڕی مان و نەمانەدا، بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین. پێویستە هەموو دەزگا و ناوەندەکانی دەوڵەت بزانن کە رێبەرایەتیمان ئازادە و ئێمە بە بەرخۆدانی خۆمان خاوەنداری لە ئازادی جەستەیی بەڕێزیان دەکەین!"

جێی ئاماژەیە ڕێپێوانەکە نزیکەی ٨کیلۆمەتر بەردەوام دەبێت، دواتر بە گردبوونەوەیەک لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ژنێڤ کۆتایی دێت.