پەیامێک لە سکۆتلەنداوە: ئاشتی بە ئازاد کردنی عەبدوڵا ئۆجالانەوە دەستەبەر دەبێت

لەچوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' لە گلاسگۆوە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بەڕێوە چوو و دەست نیشانکرا کە ئاشتی گرێدراوە بە ئازادی عەبدوڵا ئوجالانەوە.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە شاری گالەری سکۆتلەندا بەڕێوەچوو.

 کۆبوونەوەکە لە بینای "یەکێتی پێک بێنن" بەڕێوەچوو و کریس ستیفنس پەرلەمانتاری سکۆتلەندا و ستیڤن سمێلی سەرۆکی سەندیکای یونیسۆن و جێنی کیسدن نووسەر ئامادەبوون. هەروەها زۆرێک لە ئەکادیمیستەکان و نووسەران و سیاسەتمەداران ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون کە لەلایەن ڕۆزا ساڵح ئەندامی ئەنجومەنی شاری گلاسکۆوە بەڕێوەچوو.

 ڕۆزا ساڵح ڕایگەیاند کە ڕامانی عەبدوڵا ئۆجالان نەتەنیا بۆ کورد بەڵکو بۆ هەموو گەلان گرنگە و ڕایگەیاند کە خەڵکی سکۆتلەندا و کۆڵۆمبیا و ئەوروپا سوودمەندن لە ڕامانی عەبدوڵا ئۆجالان.  وتی:"هەر بۆیە گرنگە بیرۆکەکانی لە پرۆسەی ئازادی ژندا بەکار بهێدرێن، پێویستە لە ئایدۆلۆژیا و ڕێگا و ئامرازەکانی جێبەجێکردنی ڕێمنماییەکانی تێبگەین".

خۆشەویستیەکی قووڵی کوردان بۆعەبدوڵا ئۆجالان

کریس ستیڤنس پەرلەمانتاری سکۆتلەندی ڕایگەیاند، گۆشەگیرکردنی عەبدوڵڵا ئۆجالان پێشێلکارییەکی ڕوونی مافە و ڕایگەیاند، "گەلی کورد دڵسۆزییەکی قوڵی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان هەیە و نیگەرانن لە دۆخی تەندروستی. دەبینرێت دەستگیرکردن و دادگاییکردنی بەشێکن لە شەڕی نێوان دەوڵەتی تورک و کورد کۆتایی پێ نەهاتووە، بە پێچەوانەوە تا ئێستا بووەتە سەرچاوەی کێشەکان”.

 ستیڤنس داوای لە حکومەتی بەریتانیا کرد، لە ڕێگای نوێنەرایەتییەکانی لە تورکیا کۆتایی بە گۆشەگیریی عەبدوڵا ئۆجالان بێنن و هەوڵبدەن پرۆسەی ئاشتی دەستپێبکات .

ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان دەهێنرێت

 نووسەر و ئەندامی لیژنەی ژنولوژی جێنی کیسدن، سەرنجی بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر ڕۆژاوا ڕاکێشا و هێنایە زمان کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خوێنێکی زۆر ڕژاوە. کیسدن وتی، " پڕۆسەی سیاسی کە بە بیرۆکەکانی عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕۆژاوا جێبەجێکراون، نەک هەر گۆڕانکارییان هێناوەتە پێش، بەڵکو لەهەمان کاتدا دەتوانێت ئاشتی و چارەسەری بۆ هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ خۆی بخو‌ڵقێنێ، بۆیە دەبێت بە هەموو توانامانەوە پشتیوانی لەڕۆژاوا بکەین".

 کیسدن ڕایگەیاند کە کلیلی ئاشتی وچارەسەری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گۆڕانکاری لە سیاسەتدا  بە ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانەوە دەست پێدەکات.