پەیامی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیتالیا دەنگی دایەوە: روانگە و هەڵوێستێکی دیموکراتیکە

سیناتۆری پێشوو جیۆڤانی ڕوسۆ سپێنا وتەبێژی کۆمیتەی 'ئازادیی بۆ ئۆجالان لە ئیتالیا' پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆی بە هەڵوێستێکی دیموکراتیک بۆ چارەسەری هەڵسەنگاند و ڕایگەیاند، "ڕووداوەکانی ئەم دواییە هێزی ئۆجالان، پەکەکە و گەلی کورد نیشان دەدەن."

دوای ٤٤ مانگ گۆشەگیری رەها و بێهەواڵی لە رێبەر ئاپۆ، دواجار لە ٢٣ی تشرینی یەکەمدا پەرلەمانتاری دەم پارتی عومەر ئۆجالان بە ناوی بنەماڵەوە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ کۆبووەوە و کاریگەرییەکانی ئەم کۆبوونەوەیە دەنگدانەوەی بەرفراوانی لێکەوتەوە. ڕێبەر ئاپۆ پەیامێکی بۆ ڕای گشتی نارد و ڕایگەیاند؛ گۆشەگیری لە ئیمراڵی هێشتا بەردەوامە. لە پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆدا ئاماژە بەوەشکرابوو "ئەگەر هەلومەرجەکان بڕەخسێندرێن، هێزی تیۆری و سیاسی ئەوەم هەیە کە ئەم پرۆسەیە لە زەمینەی شەڕەوە بگوازمەوە بۆ زەمینەی یاسایی و سیاسی". بە تایبەتی ئەم پەیامەی ڕێبەر ئاپۆ لە ڕای گشتی جیهاندا دەنگی دایەوە.

سیناتۆری پێشوو جیۆڤانی ڕوسۆ سپێنا، وتەبێژی کۆمیتەی 'کاتی ئازادی بۆ ئۆجالان هاتووە' لە ئیتاڵیا، ئەم دیدار و پەیامەی ڕێبەر ئاپۆی بۆ ئاژانسی فورات هەڵسەنگاند.

'هێزی عەبدوڵا ئۆجالان نیشاندرا'

ڕوسۆ سپێنا ئاماژەی بەوەکرد، وەکوو کۆمیتە کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان بە ئەرێنی و ڕووداوێکی گرنگ دەزانن و ڕایگەیاند؛ "کۆبوونەوەکەی ئیمراڵی و گفتوگۆکانی ئەم دواییە، هێزی گەلی کورد، پەکەکە و عەبدوڵا ئۆجالان نیشاندەدەن، کە لە ئیمرالیش بەدیل گیرا بێت بەڵام هێشتا پێشەنگایەتی و ڕێبەرایەتی گەلەکەی دەکات. هەروەها هێزی جیهانی گەورەی ئۆجالان و هێزی پشتیوانی نێونەتەوەیی نیشانی دەدەات کە کۆمییتەکەمان بەشێکە لەوە. بەلای ئێمەوە ئەوەی عومەر ئۆجالان توانیویەتی سەردانی ئیمراڵی بکات، زانیارییەکی بێهاوتایە.

سەرەڕای هەموو ئەمانە، دەبێت بە زۆر بە وریاییەوە نزیکی دۆخەکە ببینەوە. ئاشکرایە کە هەوڵدان و تێکۆشانێکی گرنگ دەستی پێکردووە کە دەبێت ڕۆژ بە ڕۆژ بەدوا چوونی بۆ بکرێت. تا ئەو کاتەی هەنگاو دەنێردرێت، دەتوانرێت پاشەکشە بکەن. پرۆسەکە درێژ دەبێت و نازانین ستراتیژی حکومەتی تورکیا چییە، ئۆجالان بە هیوایەکی گەورەوە بۆ گەلی کورد و جیهانی پێشکەوتووخواز دۆخی ئێستای خستووەتە جموجوڵەوە.

" دەبێت لە بری هەنگاوێکی تاکتیکی، چارەسەرێکی ڕاستەقینە بخوڵقێندرێت"

ڕوسۆ سپێنا لە میانەی قسەکانیدا دەڵێت گفتوگۆکانی ئەم دواییە بۆ چارەسەری پرسی کورد گرنگن و وتی: " ئاشکرایە کە ئەم گفتوگۆیانە لەناو دەوڵەتی تورکیا پەیوەندی بە ئەگەری هاتنەسەر کاری دۆناڵد ترەمپەوە هەیە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا. له گەڵ ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا له عێراق و سوریا گرنگه گفتوگۆ له تورکیا دەستپێبکات بێگومان ئەم دۆخە لەناو دەوڵەتی تورکیادا لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لە پەیوەندی دایە. لەوانەیە ئەنقەرە لە ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق و سوریا ڕووبەڕووی دۆخی ئاشتیخوازانە ببێتەوە لەگەڵ پەکەکە. به تایبەتی به هۆی قەیرانی ئابووری ناوخۆیی تورکیا ئەردۆغان دەیەوێت دەستوور بگۆڕێت بۆ ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٨ دووبارە هەڵبژێردرێتەوە و بۆیە داوای ئاشتی دەکات. لە گفتوگۆکاندا بەرژەوەندی تاکتیکی هەیە. دەبێت دوور لە بەرژەوەندی تاکتیکی، گرنگی بە چارەسەریەکی ڕاستەقینە بدرێت."

'پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجالان روانگە و هەڵوێستێکی دێموکراتیکە'

ڕوسۆ سپێنا هەروەها وتی: "پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ڕای گشتی پێگە و هەڵوێستێکی دێموکراتیکە بۆ چارەسەری، ئۆجالان لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند کە گۆشەگیری بەردەوامە بەڵام ئەگەر هەلومەرج بڕەخسێندرێت هێزە تیۆری و پراکتیکی ئەوەم هەیە دۆخەکە لە شەڕەوە بگوازمەوە بۆ دۆخی سیاسی و یاسایی. ئەم پەیامە هیوای بە هەموو لاێکدا. ئۆجالان خاوەن هێزی ئەو دەستپێکردنەیە. پەیامەکەی پێگە و هەڵوێستێکی دیمۆکراتیکە، ئۆجالان دەیەوێت پرۆسەیەکی ڕاستەقینە پێشکەش بە دەوڵەتی تورک بکات، ئۆجالان بە ڕێبازێکی ڕەوا و بە وتنی ‌هێشتا گۆشەگیری بەردەوامە و بە هەستیاری و هۆشیارییەوە نزیکی دۆخەکە دەبێتەوە. ئۆجالان تاکە کەسە کە دەتوانێت بارودۆخی ئێستا بگۆڕێت و خاوەن ئەو ئیرادەیە و پێداگرە لەسەری. هەڵوێستی ئۆجالان دیارە بەڵام لە دۆخێکی وەهادا دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر ڕۆژئاوا و بۆردومان دەکات و گەل کۆمەڵکوژ دەکات."

'ئامانجی سەرەکیمان ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالانە'

ڕوسۆ سپێنا هەڵسەنگاندنی بۆ هەڵمەتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کرد و ڕایگەیاند کە ئامانجی سەرەکییان ئازادیی ڕێبەر ئاپۆیە و سەبارەت بە هەڵمەتی ئازادی لە ئیتاڵیا وتی: "هەڵمەتی ئازادی ئۆجالان لە ئیتاڵیا بۆ ئێمە زۆر گرنگە هەڵمەتەکەمان بە چەندین بەش دەست پێکردووە. یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانمان ئیدانەی بارودۆخی زیندانی بوونی ئۆجالانە، هەروەها دەمانەوێت پارادایمی کۆنفیدرالیزمی دێموکراتیکی ئۆجالان و ئەزموونی ڕۆژئاوا بە چڕی گفتوگۆی لەسەر بکەین و بڵاوبکەینەوە بەم شێوەیە پشتیوانییەکی بەهێز لە نێو پارێزەران، دیموکراسیخوازان و جەماوەری ڕۆشنبیراندا بەدەست دێت، هەروەها لە شارە گەورە و بچووکەکان، هەڵمەتی ڕێکخراوەیی بۆ پێدانی مافی هاوڵاتیبوون بە ئۆجالان دەست پێدەکەین. بە خۆپیشاندان، ڕێپێوان و کۆنسێرتەکان دەمانەوێت سەرنج بۆ بیرۆکەکانی ئۆجالان و ئەو هەلومەرجەی کە تێیدایە ڕابکێشین له سەر ئەم بنەمایانە کاری گرنگمان کردووە.

'ئیتاڵیا بەرپرسیارێتییەکی تایبەتی لە ئەستۆدایە'

لە چوارچێوەی هەڵمەتی نێونەتەوییدا ئەرکێکی تایبەت دەکەوێتە سەر ئێمە تێبکۆشین بۆ ئەوەی حکومەت و پەرلەمانی ئیتاڵیا بڕیاری دادگای ڕۆمانی بۆ پێدانی مافی پەنابەرێتی بە ئۆجالان جێبەجێ بکەن. ئەمە بەرپرسیارێتی ئێمەیە و هەروەها لە پێناو ئازادی ئۆجالان و مافی چارەی خۆنووسینی گەلی کورد، پەرەدان بە تێکۆشان لە ئەوروپا و لە نێو ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان لە ئەستۆی ئیتاڵیادایە."