عێراق گرێبەستی کڕینی ١٢ هەلیکۆپتەری ئەنجامدا

حکومەتی عێراق بۆ کڕینی ١٢ هەلیکۆپتەری جەنگی لە جۆری H225M لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەوروپیدا گرێبەستی واژۆکرد.

حکومەتی عێراق لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگری عێراق سابت عەباسی و نێردەی فەرەنسا لە عێراق پاتریک دوریل، مەراسیمی واژوکردنی کڕینی ١٢ هەلیکۆپتەری جەنگی لە جۆری  H225Mلەگەڵ کۆمپانیانی Airbs Helicopters فەرەنسیدا ئەنجامدا.

لە مەراسیمەکەدا ئاماژە بەوەدرا کە هەلکۆپتەرەکان تا سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ ڕادەستی حکومەتی عێراق دەکرێت.

ئەم ڕێککەوتنە دوابەدوای ڕێکەوتنەکانی نێوان دەوڵەتی تورک و عێراقە.