'رۆژانی دیالۆگ لەگەڵ رێبەر ئاپۆ' بەڕێوەچوون

لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد' لە بەلجیکا بۆ دووەم جار 'رۆژانی دیالۆگ لەگەڵ رێبەر ئاپۆ' سازکرا.

گروپێک لە ئینترناسیۆناڵیستەکان لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد' لە بەلجیکا بۆ دووەم جار کتێبەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان لەبارەی پاڕادایمی نەتەوەی دیموکراتیک هەڵسەنگاند. بابەتی ئەم جارە 'دیالۆگ لەگەڵ رێبەر ئاپۆ' سیستمی کۆمۆن و هەرەوەزییەکان بوو.

سیاسەتمەدار شیلان ئامەد سەرنجی راکێشا بۆ سەر گرنگی رۆژانی دیالۆگ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان و وتی، "پاڕادیگمای نەتەوەی دیموکراتیکی رێبەر ئاپۆ لەبارەی پاراستنی ژینگە و ئازادی ژن، ئێستا لە هەموو ناوچەیەکی جیهان وەک چارەسەری گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت. لەبەر ئەوەی هەموو رەنگ و دەنگی ژیانی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک دەگرێتەخۆ. کاتێک مرۆڤ سەرنج بدەن بە پاڕێزنامەکانی رێبەر ئاپۆ ئەمە دەڵێت: بە بێ دەوڵەتیس مرۆڤ دەتوانێت خپی بەڕێوەببات. نمونەی بەرجستەی ئەمەش لە رۆژئاوایە. لەبەر ئەوەش ئەو پارێزنامانەی لەبەردەستماندان لە سەرتاسەری جیهان هەڵدەسەنگێندرێن و دەبنە بابەتی لێکۆڵینەوە.

دواتریش ئەندامی کۆمیتەی ئابوری کۆنگرەی ستار گوڵستان ئەحمەد لە رێگەی زوومەوە بەشداری کرد. گوڵستان ئەحمەد لەبارەی رەهەندی ژیانی کۆمۆناڵ و هەرەوەزی لە رۆژئاوا زانیاری بە بەشداربووان دا و باسی دژواری و تەنگوچەڵەمەکانی کرد.

دوای قسەکان لەبارەی کۆمۆن و هەرەوەزییەکان پرسیار کرا. چالاکیەکە نزیکەی ٢ کاتژمێری خایاند.

رۆژانی دیالۆگ لەگەڵ رێبەر ئاپۆ لە رۆژانی داهاتوودا و لەسەر بابەتی جیاجیا بەردەوام دەبن.