بە بەشداری کوردستانیان و دۆستانیا لە ناوەندی کولتوری کوردی لە ئۆسلۆ مەراسیمی ١ی تشرینی دووەم رۆژی جیهانی کۆبانێ بەڕێوەچوو.
چالاکیەکە لەلایەن سۆل-کورد (سۆلیداریتێ مەد کورد) و نوێنەرایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە نەویژ رێکخرابوو. ژمارەیەکی زۆر کورد و نەرویژی بەشداریان کرد و لە چالاکیەکەدا فیلمێک لەبارەی کۆبانێوە نمایش کرا.
' گەلی کورد بەوپەڕی ئازایەتیەوە شکۆی مرۆڤایەتی پاراست'
هاوسەرۆکی سۆل-کورد تروڵس ستراند وتی، "ژنان و گەنجانی کورد بە بەختکردنی ژیانیان، لەپێناو مرۆڤایەتیدا بەرخودانی گەورەیان کرد. ئەو بەرخودانە بێهاوتایە وەک بەرخودانی پاراستنی مرۆڤایەتی ئازاد و سکۆی مرۆڤایەتی لە مێژوودا تۆمارکرا. بەرخودانی کۆبانێ ئازایەتی بەرزی مرۆڤەکانی بە ئێمەی ئەوروپی نیشاندا".
ترولس ئەوەشی خستەڕوو، "بە شکستدانی داعشی دوژمنی مرۆڤایەتی، هیوایەکی نوێ نۆ گەلانی چەوساوە و مۆدێلێکی نوێی ژیانی ئازاد و ئەڵترناتیڤ دامەزرا. دەوڵەتی تورک کە ئەندامی ناتۆیە بەرگەی ئەو شکستە ناگرێت و لەو شوێنەی کە داعش تەواوی نەکردووە، دەستی بە هێرش کردووەتەوە".
نوێنەرای خۆبەڕێوەبەری لە نەرویژ شیلان کۆبانێ پەیامێکی بە نەرویژی خوێندەوە و هەروەها دۆستی کورد، نوسەر و پەرلەمانتاری پێشوو ئەرلینگ فۆلکڤۆردیش قسەی کرد.
لە چالاکیەکەدا هونەرمەندان وەڵات کۆبانێ و جگەر کۆبانێ هونەری خۆیان پێشکەش کرد.
هـ . ب