ساڵح مامون دۆستی گەلی کورد کۆچی دوایی کرد
ساڵح مامۆن یەک لە ئەندامانی چالاکی، کەمپەینی ئازادی بۆ ئۆجالان، ئەکادیمیسیەنی زانکۆی لەندەن و دۆستی گەلی کورد لە کینیا کۆچی دوایی کرد.
ساڵح مامۆن یەک لە ئەندامانی چالاکی، کەمپەینی ئازادی بۆ ئۆجالان، ئەکادیمیسیەنی زانکۆی لەندەن و دۆستی گەلی کورد لە کینیا کۆچی دوایی کرد.
ساڵح مامۆن، یەکێک لە ئەندامە چالاکەکانی (کەمپەینی دژ بە تاوانبار وچەوساندنەوەی کۆمەڵگای کۆچبەران) و کەمپەینی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆچی دوایی کرد.
ساڵح مامۆن بە هاوکارییەکانی لە چالاکی ئازادیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەناسرا. یەکێک لەهەوڵەکانی دەرهێنانی ناوی پەکەکە بوو لە لیستی تیرۆر و لەبوارەدا تێکۆشانی دەکرد.
مامۆن بەهۆی بەشدارییەکانی لە دژی تاوانبارکردنی کۆمەڵگەی کورد لە ئینگلترا، یادی بەرز ڕادەگیرێت.
مامۆن ماوەیەک پێش ئێستا چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی میدیا خەبەر ئەنجامدا و سەرنجی بۆ ڕۆڵ و پێگەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕاکێشا و داوای بەرفراوانکردنەوەی بەرخۆدانی کرد. مامۆن لەو بوارەوە وەهای وتبووو: "دەوڵەتی تورک ئیتر دەبێت لە بەرامبەر گەلی کوردا کۆتایی بە تیرۆری خۆی بهێنێت".