سالیادی دامەزراندنی پەکەکە لە قوبرس بە جۆش و خرۆش پیرۆز کرا

لە گوندی خیرۆکیتای شاری لیماسۆلی قوبرس گەلی کورد و دۆستەکانیان بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە، گەلی کورد و دۆستەکانیان لەدەوری یەک کۆبوونەوە و ئەو ڕۆژەیان پیرۆز کرد.

لە هۆلی ئاهەنگەکە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدۆللا ئۆجالان، وێنەوی شەهیدان و ئالاکانی پەکەکە، هەپەگە بە گەورەیی هەڵواسرابوو.

چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی پاکی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی دەستیپێکرد. لە کاتی ڕێزلێنانەکەدا سرودی"چەرخا شۆرەشێ" خوێندرایەوە و دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "پەکەکە گەلە، گەل ڵێرەیە" بەرزکرایەوە.

لە چالاکییەکەدا لەسەر مێژووی ٤٥ ساڵەی پەکەکە کورتە فیلمێک نمایشکرا و لەسەر ئەو ڕۆژە سیاسەتمەداری کورد لەزگین سەرحەد قسەی کرد. دواتر بە زمانی یۆنانی و کوردی لەسەر هەنگاوی 'ئازادی جەستەیی بۆ ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد' نوسراوێک خوێندرایەوە.

لە چالاکییەکەدا دەستنیشانکرا کە ٤٦هەمین ساڵی تێکۆشان دەبێت بە ساڵی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدۆللا ئۆجالان. پاشان کۆرۆی منداڵانی تیۆفیلۆس، گروپی موزیکی قوبرسی هونەرەکەیان پێشکەش کرد. چالاکوانان بە گۆرانی گۆرانیبێژانی چاند و هونەری مەجلیسی گەلی کوردی قوبرس دەستیان کرد بە هەلپەرکێ و چالاکییەکەیان بە هەڵپەرکێ کۆتایی هێنا.