سالیادی دامەزراندنی پەکەکە لە ئارشۆت پیرۆز کرا

٤٥هەمین سالیادی دامەزراندنی پەکەکە لە شاری ئارشۆتی بەلجیکا بە ئاهەنگێک پیرۆزکرا.

لە شاری ئارشۆتی بەلجیکا سالیادی دامەزراندنی پەکەکە بە بە بەشداری هەزاران کەس بە ئاهەنگێک پیرۆزکرا.

لە سەرەتای چالاکییەکەدا خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادکردنەوەی شەهیدان بەڕێوەچوو، پاشان هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل ڕەمزی کارتال لەسەر مانای ئەو ڕۆژە قسەی کرد.

کارتال دەستنیشانی کرد کە ٢٧ی تشرینی دووەم بۆ گەلی کورد ڕۆژی سەرلە نوێ ژیانەوەیە و وتی: "پێش دامەزراندنی پەکەکە لە هەموو پارچەکانی کوردستان بێ هیوایی و بێ مۆرالی هەبوو. داگیرکەران بە هەموو شێوەیەک دەسەلاتی خۆیان لەسەر کوردستان فەرزکردبوو. هەڵاتنێکی گەورە لە کورد بوون هەبوو. بۆیە ئێمە دەلێین ڕۆژی سەرلەنوێ ژیانەوە. ئەو هەنگاوەی کە ڕێبەر ئاپۆ و هاوڕێکانی دەستیان پێکرد لەناوبردنی داگیرکاری و کۆنولیستی بوو لە مێشکیاندا و بەو شێوەیە بناغەکەیان دانا. ئەگەر ئێمە خۆمان بە هاوڕێی ڕێبەر ئاپۆ ببینین، ئەگەر ڕابردوو و ڕاستی خۆمان بزانین، دەبێت ئێمە بە هەموو شیوەیەک خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ بکەین. لە سایەی سەری ئەم پارتییە ژنان خۆیان ناسی و بەم شێوەیە بوون بە هێز. ئێمە دەتوانین بلێین کە ئەمرۆ پەکەکە لە چوارپارچەی کوردستان پێشەنگایەتی گەلان دەکات.خاوەن هێزە، درۆشمی ژن، ژیان، ئازادی سەرەتا لە ولاتی ئێمە دەستیپێکرد و لە هەموو جیهاندا بلاوبووەوە. لەبەر فکری ڕێبەر ئاپۆ گەلانی جیهان هەموویان دەلێن ئێمە لە دژی گۆشەگیرین، پشتیوانی لە گەلی کورد دەکەین و بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ سلاو دەکەین. بەهۆی بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە هەمیشە داگیرکەران هێڕشی کۆمەلکوژی لە بەرامبەر گەلی کورد ئەنجام دەدەن. ئێمە ئەمرۆ پیشەنگایەتی ژیانێکی ئازاد دەکەین. لە هەمان کاتدا دەڵێن شکستی داگیرکاری دەوڵەتی تورک لە هەموو کوردستاندا بە یەکڕیزی کورد و بە بنیاتنانی ژیانێکی ئازاد بەدی دێت. ئێمە ئەمڕۆ کارەکانمان لەسەر بنەمای 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەر بۆ کێشەی کورد' بەڕێوەدەبەین لەم کاتەدا درۆشمی ئێمە بۆ کار و خەبات ئەمەیە. دەبێت هەموو کەسێک بەشێک لەم بارە لە ئەستۆ بگرێت. دەبێت خاوەنداری لەم هەنگاوە بکەین و هێندەیتر بەهێزی بکەین. ئێمە دەڵێین، ڕۆژێک دێت کە لە پایتەختی وڵاتەکەمان پێشوازی لە ڕێبەر ئاپۆ بکەین. لەسەر ئەو بنەمایە پێشوازی لە ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە دەکەین".

هۆڵی ئاهەنگەکە بە ئاڵای پەکەکە و وێنەی شەهیدان ڕازێنرایەوە. جەماوەری گەل کە لە شارە جیاوازەکانی بەلجیکا هاتبوون، دروشمی "پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە"، "بژی بەرخۆدانی گەریلا"، "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان بەرزکردەوە.

هەروەها هۆزان جۆمەرد، هۆزان دیار، گروپی ٤ ستێرک (ئەستێرە) لە ئاهەنگەکەدا بەرهەمەکانیان پێشکەش کرد.