ساڵوەگەڕیی دامەزراندی کەنەکە لە ئۆسلۆ بەڕێوەچوو
بە بۆنەی ساڵوەگەڕیی دامەزراندی کەنەکە لە ئۆسلۆ ئاهەنگێکی 'پێشوازیکردن' بەڕێوەچوو.
بە بۆنەی ساڵوەگەڕیی دامەزراندی کەنەکە لە ئۆسلۆ ئاهەنگێکی 'پێشوازیکردن' بەڕێوەچوو.
لە ناوچەی فرۆگنیری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویژ بە بۆنەی ساڵوەگەڕی ٢٥ ساڵەی دامەزراندی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان (کەنەکە) چالاکیە-ئاهەنگێکی پێشوازیکردن بەڕێوەچوو.
پێشوازیکردنەکە لە لایەن نوێنەری کەنەکە لە نەرویژ پێکهێنرا. ژمارەیەکی زۆر لە کوردستانیان و دۆستانی کورد ئامادەی پێشوازیکردنەکە بوون.
دەستپێکی پێشوازیکردنەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی ئازادی دەستیپێکرد. دواتر وتەی دەستپێکردن پێشکەشکرا. نوێنەری کەنەکەی نەرویژ سەعید ساناداچ مێڤان خێرهاتنی هەموانیکرد و بە کورتی باسی لە کار و خەباتی کەنەکە کرد.
دواتر لەبارەی کار و خەباتی کەنەکەوە بەڵگە فیلمێک نمایشکرا.
دوای خوێندنەوەی پەیام و پیرۆزباییەکانی پارت و لایەنە سیاسیە کوردستانییەکان بۆ یادی دامەزراندی کەنەکە، پێشوازیکردنە بە گۆرانییەکانی هونەرمەند تیرێژ ئورمیە و وڵات کۆبانێ بە کۆتاهات.