ساڵی ٢٠٢٢ بەهۆی لافاو و وشکەسالی ٢٧ ملیۆن مندال ڕووبەروی قەیرانی خۆراک بوونەتەوە

ڕێکخراوی مەدەنی "پاراستنی مندالان" دەستنیشانی کرد کە لە ساڵی ٢٠٢٢ لە ١٢ ولات کە زۆرترین گۆرانی کەشوهەوا تێیدا روویداوە و نەیانتوانیوە کۆنترۆلی بکەن، زیاتر لە ٢٧ ملیۆن مندال ڕووبەروی قەیرانی خۆراک بونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە دەزگای فریاگوزاری بەریتانیا پێش کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە گۆڕانی کەشوهەوا (سی ئۆ پی ٢٨) کە ڕۆژی پێنجشەممە لە دوبەی دەستیپێکرد، بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەو منداڵانەی کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا ڕووبەروی قەیرانی خۆراک بونەوە بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١ لەسەدا ١٣٥ زیادیکردووە.

بەگوێرەی ئەو داتایانە، ٥٧ ملیۆن کەس لە ١٢ وڵاتدا بەهۆی وشکەساڵی، لافاو و ڕووداوە سەختەکان کەشوهەوا لە ساڵی ٢٠٢٢دا توشی قەیرانی خۆراک بونەتەوە، نیوەی ئەوە کەسانەی کە ڕووبەروی قەیرانی خۆراک بونەتەوە منداڵن.

بەگوێرەی ئاماری ڕێکخراوی پاراستنی منداڵان، لە ١٢ وڵاتدا ٢٧ ملیۆن منداڵ ڕووبەڕووی قەیرانی خۆراک بوونەتەوە، نیوەی ئەو مندالانەی کە ڕووبەروی ئەو قەیرانە بونەتەوە لە ئەسیوپیا و سۆماڵن.

ئینگەر ئاشینگ بەڕێوەبەری ڕێکخراوی پاراستنی مندالان هۆشداری دەدات و دەڵێت: "لەگەڵ زیادبوونی گۆرانی کەشۆهەوا ڕووداوەکان زیاتر و تۆندتر دەبن، ئێمە دەبینین کە کاریگەرییەکانی ئەم ڕووداوانە لەسەر ژیانی منداڵان زیاتر دەردەکەوێت".

ڕێکخراوی پاراستنی مندالان پێشبینی دەکات کە لە جیهاندا لە ٣ منداڵ یەک منداڵ لە (٧٧٤ ملیۆن) منداڵ بە سەختی ڕووبەروی ڕووداوەکانی گۆرانی کەشۆهەوا دەبێتەوە.