ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە بەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان پیرۆز کرا

لە چالاکیەکی دانیشتندا لەبەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان سالیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆز کرا. لە چالاکییەکەدا داوای بەشداربوون کرا لەو ڕێپێوانەی کە ١٣ کانوونی یەکەم بۆ ماوەی ٣ ساڵە بەردەوام دەبێت.

کوردستانیانی سویسرا ماوەی ٤ ساڵە بەبێ پچڕان لە بەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکانی جنێڤ بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان چالاکی دانیشتن ئەنجام دەدەن.

چالاکی ئەم هەفتەیە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی پاکی شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد. لەو چالاکییەکەدا لەسەر ناوی کۆمیتەی "ئازادی بۆ عەبدۆللا ئۆجالان" مستەفا ئاڵتونباش وتارێکی پێشکەش کرد.

ئاڵتونباش ٤٥ــەمین ساڵیادی دامەزراندی پەکەکەی پیرۆز کرد و داوای کرد بەشداری بکەن لەو چالاکییە گەورەیەی کە لە ١٣ کانوونی یەکەم لە شاری لوزانی سویسرا بەڕێوەدەچێت.

دوای ئاڵتونباش، محەمەد لەتیف چەلەبی هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد لە جنێڤ (جەدەکە-گە) لەسەر مێژووی دامەزراندنی پەکەکە قسەی کرد.

چەلەبی دەستنیشانی کرد کە پەکەکە لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ١٩٧٨ لەلایەن عەبدوڵڵا ئۆجەلان و هاوڕێکانیەوە بنیاتنراوە، ئەمڕۆ بووە بە تەڤگەرێکی جەماوەری کە بە ملیۆنان کەس لەسەر ئەو فکرە هەنگاو دەنێن.

چەلەبی دەستنیشانی کرد کە ٢٥ ساڵە سیاسەتی گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەچێت و ٣٣ مانگە چاوپێکەوتنی لەگەلدا نەکراوە و هیچ زانیارییەکی لەسەر نییە، چەلەبی ڕایگەیاند کە ئەم کردەوانە دوورن لە یاسا ناونەتەوەییەکان.

چەلەبی داوای لە ئەنجومەنی ئەوروپا، لیژنەی ڕێگری کردن لە ئەشکەنجە (سی پی تی) و نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە بەپێی بەرپرسیارێتی خۆیان لەبەرامبەر گۆشەگیری ئیمرالی بێدەنگ نەبن و هەڵوێستی خۆیان نیشان بدەن و وتی: ئێمە بۆ ئازادی ڕێبەرمان لە چوارچێوەی هەنگاوی 'ئازادی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان، چارەسەر سیاسی بۆ کێشەی کورد' هەمیشە لە مەیدانەکان دەبین.

چەلەبی لە کۆتایی قسەکانیدا بە بۆنەی ٣ــەمین ساڵیادی چالاکیەکانی دانیشتن، داوای بەشداربوونی لە چالاکییەکانی داهاتوو کرد.