ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە هەموو شوێنێک پیرۆز

ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە وڵاتانی بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و کەنەدا پیرۆزکرا.

ئاهەنگی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە بینای ناوەندی کۆمەڵگای کوردانی لەندەن (کەجەجە) لە شاری هەرینگەی پایتەختی بەریتانیا لەندەن بە ڕێکخستنی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی ئینگلتەرا و مەجلیسی گەلی کورد بەڕێوەچوو. پۆلیسی بەریتانیا گەماڕۆی بالەخانەی کەجەجەی دابوو و هەوڵیدا ئاهەنگەکە بوەستێنن، بەڵام گەل بە دروشمی "پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە"، "شەرم بکەن"، "بمرە فاشیزم" و "ئیتر واز لە پشتیوانیکردن لە دەولەتی داگیرکەری تورک بێنن" دڕیژەیان بە ئاهەنگەکەیاندا.

لەم نێوانەدا هاوسەرۆکی مەجلیسی گەلی کورد، تورکان یوکسەک، بۆ ئاژانسی ANF قسەی کرد و وتی: " دەیانەوێت ئالای پەکەکە بکەن بە بیانوو و بەو بیانووە هێڕش بکەنە سەر دامەزراوەکانمان. هەلوێستێکی بێ کەرامەتیان نیشاندا. بەلام با باش بزانن ئێرە شوێنی پیرۆزی گەلانی کوردستان و کوردانە. ئێمە ئەم جۆرە هێرشە بێ کەرامەتییەمان بۆ سەر ماڵی کوردان قبوڵ نەکردووە و قبوڵ ناکەین، ٢٧ی تشرینی دووەم بە ڕۆحی بەرخۆدان پیرۆز دەکەین، ٢٧ی تشرینی دووەم لە هەموو گەلان پیرۆز بێت.

لە شارە جیاوازەکانی تریش بە بۆنەی ٤٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە ئاهەنگ بەڕێوەچوو، لە ئائاهەنگەکاندا داوای "یەکێتی، یکڕیزی، بەهێزکردنی تێکۆشان لە دژی داگیرکەران، بەرخۆدان و پالپشتی کردنی هەنگاوی ' ئازادی بۆ عەبدۆلا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد' کرا".

ڕەیمس

 

کیل

 

تۆڕینتۆ