سبەینێ ڕێپێوانی درێژمەودا له سویسراوە دەست پێدەکات

ڕێپێوانی درێژمەودا سبەینێ کاتژمێر١٠:٠٠ لە پاڵاس دی لاگار ١٢٠٩٦کۆپێتی سویسراوە دەست پێدەکات. هەروەها شوێن و کاتژمێرەکانی ڕۆیشتنی پاسەکان ڕاگەیاندرا.

ڕێپێوانی درێژ مەودا لە لۆزانەوە دەست پێدەکات

ڕێپێوانی درێژمەودا کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری دیموکراتیک بۆ کێشەی کورد" لە شاری لۆزانی سویسراوە ئامادەکاری بۆکرابوو، سبەینێ دەست پێدەکات.

هەروەها اگەیەندراوە کە ئامادەکارییەکانی ڕێپێوانەکە بە پێشەنگایەتی کوردیناسیۆنی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر(تەکوژن)ی سویسرا تەواو بووە و سبەی بەڕێوەدەچێت.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە کوردیناسیۆنەکە رایگەیاندووە، بە پاس و ئۆتۆمبێلەوە لە هەرێمە جیاجیاکانی سویسراوە دەڕۆنە شوێنی چالاکییەکە.

ڕێپێوانی درێژمەودا سبەی کاتژمێر ١٠:٠٠ لە پاڵاس دی لا گار١٢٩٦کۆپێت دەستپێدەکات.

جگە لەوانەی ئۆتۆمبێلی شەخسی لەگەڵ خۆیان دەبەن، ئەم زانیاریانەی خوارەوە سەبارەت بە شوێن و کاتی ڕۆشتنی پاسەکانە:

زوریخ

کۆمەڵەی کولتووری کوردی

کاتژمێری: ٠٧:٣٠

WINTERTHUR

شوێنی کۆبوونەوە: Lagerhausstrasse 18, 8400 Winterthur

کاتژمێری: ٠٦:٣٠

بێرن

کۆمەڵەی کولتووری کورد

کاتژمێری: ٠٧:٣٠

هەروەها کوردیناسیۆنەکە داوا لە هەموو لایەک کرد پەیوەندی بە نزیکترین ناونیشان لە خۆیانەوە بکەن.