شەڕی غەززە ١٧٠ ڕۆژە بەردەوامە و ژمارەی کوژراوانیش گەیشتە ٣٢ هەزار و ٢٢٦ کەس

وەزارەتی تەندورستی حەماس لە ١٧٠ـەمین ڕۆژی شەڕی غەززەدا ئاماری نوێی شەڕەکەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند؛ هەتاکو ئێستا ٣٢ هەزار و ٢٢٦ کەس بە هۆیی شەڕەکەوە کوژراون.

لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی حەماسدا ڕاگەیاندراوە؛ لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە هەتاکو ئێستا لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، ژمارەی قوربانیان گەیشتووتە ٣٢ هەزار و ٢٢٦ کەس.

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوە ڕۆژنامەوانییەکەی وەزارەت، هەر لە ئەنجامی شەڕەکەدا کە پێنج مانگە بەردەوامە زیاتر ٧٤ هەزار و ٥١٨ کەسیش برینداربوون.

وەزارەت ئەوەشی دیارکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٨٤ کەس کوژراوە.