شەڕی ئیسرائیل و حەماس: هەردوولا لە ئاگربەست نزیک بوونەتەوە!

شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە ٤٦هەمین ڕۆژی خۆیدایە. نوێنەرانی حەماس ڕایانگەیاند کە 'مۆرکردنی ڕێککەوتنێکی ئاگربەست نزیکە'.

بەرپرسی بزووتنەوەی حەماس، ئیسماعیل هانیە ڕایگەیاند کە نوێنەرانی بزووتنەوەی فەلەستین لە "مۆرکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست" لەگەڵ ئیسرائیل نزیکن و وەڵامی خۆیان بۆ ناوبژیوانانی قەتەر ڕاگەیاندووە.

قەتەر، میسر و ئەمریکا لە بەرامبەر ڕێککەوتنی ئاگربەستی کەرتی غەززە کار لەسەر ڕێککەوتنێک دەکەن بۆ ئازادکردنی ئەو بارمتانەی کە لەلایەن حەماسەوە ڕفێنراون.

سەرچاوە جۆراوجۆرەکان باس لەوە دەکەن کە ڕێککەوتنێک بۆ ئازادکردنی ٥٠ بۆ ١٠٠ زیندانی لە بەرامبەر ئازادکردنی ٣٠٠ زیندانی حەماسی کە ژن و منداڵیشیان تێدایە، بەڕێوەدەچێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، ڕۆژانە ١٠ زیندانی ئیسرائیلی لە بەرامبەر ٣٠ سزادراوی حەماسی ئازاد دەکرێن. جگە لەوەش لە رێککەوتنەکەدا باس لە مۆڵەتی دەستڕاگەیشتن بە خۆراک، یارمەتی پزیشکی، سووتەمەنی و ئاگربەستی مرۆیی پێنج ڕۆژە کە دەتوانرێت نوێ بکرێتەوە، کراوە.

زیاتر لە ١٣ هەزار و ٣٠٠ کەس کوژراون

بەپێی دوایین ئامارەکانی حکومەتی حەماس کە لە ٢٠ی تیشرینی دووەم بڵاوکرایەوە، لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل لە ٧ی تیشرینی یکەم ١٣ هەزار و ٣٠٠ کەس لە کەرتی غەززە کوژراون. ڕاگەیەندراوە کە پێنج هەزار و ٦٠٠ منداڵ و سێ هەزار و ٥٠٠ ژن لەناو کۆژراوەکاندان. هەروەها باس دەستنیشان کرا کە ٣١ هەزار کەس بریندار بوون.

لە باکووری غەززە شەڕ بەڕێوەدەچێت

یەکێک لەو ناوچانەی کە شەڕێکی قورس لە نێوان سەربازانی ئیسرائیل و حەماسدا بەڕێوەدەچێت ناوچەی نەخۆشخانەی ئەندەنوسیایە کە دەکەوێتە باکووری کەرتی غەززە. ڕۆژی سێشەمەش باڕوودۆخی هەڕێمەکە ئاڵۆز بوو. سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە بە درێژایی شەو شەڕ لە ناوچەکەدا بەردەوام بووە.

بەگوێرەی سەرچاوە فەلەستینییەکان، ١٢ نەخۆش لەگەل کەسوکاریان لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسیش برینداربوون. وەزیری دەرەوەی ئەندەنوسیا، ڕێتنۆ مارسودی ئەو هێڕشانەی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند، لەئەنجامی هێرشەکەی ئیسرائیلدا، خەڵکێکی زۆر کوژراون، بە ئاشکرا یاسا ناونەتەوەییەکان کە بۆ مرۆڤ دانراوە بەناوی مافی مرۆڤ پێشێل دەکرێت.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی نەخۆشخانە هەڕێمییەکان، زیاتر لە ١٠٠ بریندار لەم نەخۆشخانەیە گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ناسر لە خان یونس کە دەکەوێتە باشووری کەرتی غەززە.

بۆرێل: دەوڵەتی فەلەستین گەرەنتی ئاسایشی ئیسرائیلە

وەزیری دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، جۆسێپ بۆرێل دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ٢٧ وڵات لێدوانێکی دا و دەستنیشانی کرد کە دامەزراندنی دەوڵەتی حەماس باشترین ڕێگایە بۆ ئاسایشی ئیسرائیل. جۆزێپ بۆرێل دەستنیشانی کرد کە دوای کۆتایی هاتنی شەڕ، ئیسرائیل نابێت غەززە داگیر بکات، دەبێت کۆنترۆڵی ناوچەکە ڕادەستی دەسەڵاتی فەلەسستینی بکات.