سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی خێرای کرد بۆ غەززە

سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز سەبارەت بە غەززە بانگەوازی ئاگربەستی 'بەپەلە'ی کرد.

سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، ڕۆژی یەکشەممە سەبارەت بە غەززە بانگەوازی ئاگربەستی 'بەپەلە'ی کرد. هەروەها داوایکرد زیندانییەکان ئازاد بکرێن و هاوکارییەکان بۆ فەلەستین زیاتربکرێن.

گۆتێرێز لە کاتی بەشداربوون لە کۆنفرانسی هاوکاری نێونەتەوەی لە کوێت دا وتی: "بۆ ئاگربەرستی خێرا، بۆ بەردانی هەموو زیندانیان بە بێ شەرت و مەرج، بۆ زیاترکردنی هاوکارییە مرۆییەکان، بانگەوازی خۆم و بانگەوازی هەموو جیهان دووبارە دەکەمەوە."

هەرەوەها گۆتێرێز وتی: "بەڵام ئاگربەست تەنها سەرەتایەکە، پێویستە زیاتر هەنگاو بنێین بۆ ڕزگاربوون لە تراوما و نەهامەتییانەی جەنگ هێناویتە کایەوە."

بە گوێرەی سەرچاوەکانی فەلسەتین، لە ٧ی تشرینی دووەمەوە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە تا ئێستا لە ٣٥ هەزار کەس مردوون، نزیکەی ٨٠ هەزارکەسیش بریندابوون.