سەپاندنی قەیوم لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی ناڕەزایەتی لێکەوتەوە

لە دژی کودەتای قەیوم لەسەر شارەوانییە کوردییەکان، لەسەر ئاستی نێونەتەوەی ناڕەزایەتی نیشاندرا.

لە دژی سەپاندی قەیوم تادێت لەسەر ئاستی نێونەتەوەی ناڕەزایەتییەکان زیاتر دەبن. بەو مەبەستە پارتی سەوزی ئەڵمانیا، پارتی سەوزی ئەوروپا، کۆمەڵەی سۆسیالیستی ئاکپم، پارتی سوری نەرویج، پارتی چەپی کۆماریپارێزی کەتەلۆنیا، کۆمسیۆنی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا-تورکیا، کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەڕلەمانتارانی ئەوروپا، کۆنگرەی بەڕێوەبەری هەرێمی و خۆجێی کۆنسەی ئەوروپا و هەرێمی باسک، سویسرا، ئیسپانیا و چەندین جێگە و لایەنی دیکە لەڕێگەی پەیامی شەرمەزارکردنی سەپاندی قەیومەوە ناڕەزایەتییان لەدژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییە کوردییەکان دەربڕی.

لە پەیامەکاندا ئاماژە بە نایاسایی سەپاندی قەیوم کراوە و داوا لە تورکیا کراوە کۆتایی بە فشارەکان بهێنێت. جەختیشکراوەتەوە مافی ڕەوای کوردانە کە شارەوانییەکانی خۆیان بەڕێوەبەرن.

سەپاندی قەیوم کودەتایە                   

لە پەیامەکاندا دەسنیشانکراوە کە سەپاندنی قەیوم کودەتاییە بەرانبەر دەرنجامی هەڵبژردنە خۆجییەکان. لە بەشێکی پەیامەکاندا ئەوەخراوەتەڕوو، سەپاندنی قەیوم بەردەوامیدانە بە سیاسەتە خۆسەپێنەکانی دەسەڵاتداری ئەردۆغانی فاشیست و داوا لە تورکیا کراوە کۆتایی بەم ڕێکارە نایاسایەنە بهێنێت و بڕیارەکانی دادگایی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا جێبەجێ بکات.