ڕیکلامی بەشی یەکەمی 'ژیانەوەی کورد' بڵاوکرایەوە
بەشی یەکەمی 'ژیانەوەی کورد' کە زنجیرە فیلمێکە لەسەر مێژووی پەکەکە ئامادەکراوە، بڵاوکرایەوە.
بەشی یەکەمی 'ژیانەوەی کورد' کە زنجیرە فیلمێکە لەسەر مێژووی پەکەکە ئامادەکراوە، بڵاوکرایەوە.
بەشی یەکەمی 'ژیانەوەی کورد' کە لەسەر مێژووی پەکەکە ئامادەکراوە بەشێوەی زنجیرەیی لە ٩٠ بەش پێکدێت.
زنجیرەکە لە لایەن گروپی بەڵگە فیلمی شەهید گوڵستان تاراوە ئامادە دەکرێت و لە ماوەیەکی نزیکدا بڵاو دەکرێتەوە.
زنجیرەکە بەشی سەرەتای بە ناوی 'لە پەنجەکانی قڕکردندا' بڵاودەکرێتەوە. ئەو بەشە لە ستێرک تیڤی و مەدیا هابەرددا بڵاو دەکرێتەوە، دەکەوێتە نێو مێژوویی کوردانەوە.
ئەزموونەکانی گەلی کورد بە درێژایی مێژوو، ڕۆڵیان لە پڕۆسەی شارستانێتدا و هۆکارەکانی ڕاپەڕینەکانی ٢٠٠ ساڵی ڕابردوو بە بەرفراوانی هەڵدەسەنگێنیت.
هاوکات لەگەڵ دامەزراندنی کۆماری تورکیا سنورداشکردن و کۆمەڵکووژی لە دژی کوردان و فشاری قڕکردن باس دەکرێت.
لەو بەشەی بە ناوی 'پەنجەکانی قڕکردندا' هەڵسەنگاندنەکانی مێژووناسە شارەزاکان و کادیرانی پەکەکە جێ دەگرن. لەم چوارچێوەیەدا لەسەر گرنگی مێژووی کوردستان هەڵسەنگاندن دەکرێت و هۆکاری دەرکەوتنی پەکەکەش دەستنیشان دەکرێت.
لە زنجیرەکەدا چیرۆکی کۆچبەری بنەماڵەی ڕێبەر ئاپۆ، دەرکەوتنی ڕێبەر ئاپۆ و منداڵی ئەو پیشان دەدرێت. ئەم پڕۆسەیە لە ڕێگەی ئەنیمەیشنی سینەمانەوە پیشانی بینەران دەدرێت.
وەشانی کوردی زنجیرەکە لە ٢ی نیسانەوە هەموو چوارشەممەیەک لە ستێرک تیڤی پەخش دەکرێت، وەشانی تورکی هەموو هەینییەک لە مەدیا هابەر لە ٤ی نیسانەوە پەخش دەکرێت.
دوای پەخشکردنی لە تەلەفزیۆن، زنجیرەکە بە تەواوی لە چەناڵی فەرمی یوتیوبی گروپەکە بڵاو دەکرێتەوە. هەروەها بەشەکانی دیکە لە یوتیوب بڵاودەکرێنەوە و ئەگەر ویستان دەتوانن بە ژێرنووسی ئینگلیزی تەماشای بکەن.