سەرۆک کۆماری پێشووی بۆلیڤیا دەستگیرکرا

جینین ئانز سەرۆککۆماری پێشووی بۆلیڤیا، بە تاوانی هەوڵدان بۆ کۆدەتای سەربازی لەبەرانبەر اوو مورالس هاوپیشەی خۆی دەستگیرکرا.

کەناڵی بۆلیڤیا دیمەنێکی بڵاوکردەوە کە دەبینرێت، جینین ئانز بە فرۆکەیەکی ئەلئالتۆ لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و ژمارەیەک پۆلیس دەستگیرکراوە. جینین ئانز سەرۆککۆماری پێشوو راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئەو هەوڵەی وەک کارێکی نایاسایی لەقەڵەمدا.

ئانز کە لەنێوان تشرینی دووەمی ٢٠١٩ و تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا سەرۆککۆماری بۆلیڤیا بوو، رایگەیاند، دەستگیرکردنەکەی یاسایی نییە و هەوڵدانێکی سیاسیە.

ئانز باسی ئەوەی کرد کە دەوڵەت بە تاوانی هەوڵدان بۆ کودەتا دەستگیریکردووە کە راست نییە.

سەرۆککۆماری پێشوو تا ئێستاش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.

اوو مورالسی سۆسیالیست کە لە ساڵێ ٢٠٠٦ تا ٢٠١٩ سەرۆککۆمار بوو، رایگەیاندبوو، ئانز هەوڵی کودەتای لەبەرانبەری داوە و داوای کرد، سزا بدرێت.

لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٩دا مورالس جارێکیتر بووەوە بە سەرۆککۆمار بەڵام ئۆپۆزسیۆن رەتیکردەوە و ناڕەزایی پیشاندا و رایگەیاند، ساختەکاری ئەنجامدراوە. بۆیەش خۆپیشاندان ئەنجامدران و ئەنجامەکانی هەڵبژاردن رەتکرانەوە.

دوای رووداوەکە زیاتر لە ٣٥ کەس کوژران و دواتر پۆلیس و سەربازەکان دەستیان لە پشتگیریکردن لە مار مورالس هەڵگرت و بە ناچاری مورالس رووی کردە مەکسیک و دواتر بۆ ئەرجەنتین رووی.

دوای ئەوەی لویس ئارسەی نزیک لە مورالس لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوت، مورالس گەرایەوە بۆ بۆلیڤیا.

ف.ق