سەرۆک کۆماری ئێران سەردانەکەی بۆ تورکیا هەڵوەشاندەوە

ڕاگەیەندرا کە سەردانەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران بۆ تورکیا کە بڕیار بوو لە ٢٨ی تشرینی دووەم بەڕێوە بچێت، هەڵوەشاوەتەوە.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی فرانس پرێس، سەردانی فەرمیی ئیبراهیم ڕەیسی، سەرۆک کۆماری ئێران بۆ تورکیا کە بڕیار بوو لە ٢٨ی تشرینی دووەم بەڕێوە بچێت، هەڵوەشاوەتەوە.

لە هەواڵەکەدا  ڕاگەیاندراوە دەسەڵاتدارانی تورک سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکە هیچ لێدوانێکیان نەداوە.

سەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لە مانگی تشرینی دووەمی، بە لێدوانێکی تایبەت سەبارەت بە سەردانەکەی ڕەئیسی دەستنیشانی کرد بوو کە  لە دانیشتنێکی هاوبەشدا تاوتوێ لەسەر شەڕی غەززە دەکرێت.