سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا دەستی لە کارکیشایەوە

جۆزێپە کۆنتێ سەرۆک وەزیری ئیتالیا داواکاری دەست لە کارکشانەوەی خۆی ڕادەستی سەرۆک کۆمار سێرجیۆ ماتاریکا کرد.

سەرۆ کۆمار ماتاریلا ، بەیانی ئەمڕۆ پێشوازی لە سەرۆک وەزیران کرد. کۆنتێ لەو دیدارەدا نامەی دەست لە کار کشانەوەی خۆی ڕادەست کرد.

لە ڕاگەیەنراوێکدا هاتووە، " سەرۆک کۆمار بۆ ئەوەی بڕیار بدات ، بۆ ماوەیەکی کاتی حکومەت بەڕێوە ببات و لە سەر کارەکەی بمێنێتەوە."

حکومەتەکەی کۆنتێ یەک ساڵ و چوار مانگە لە سەر کاربوو. لەم ڕۆژانەدا باس لە وازهێنانی حکومەت دەکرا.

دەگوترێت تاکە ڕێگە لە بەردەم کۆنتێ دەست لە کار کشانەوە بوو. دوای دەنگدانی بێ متمانەیی لە ١٩ی کانوون حکومەت لە ژێر گۆشاردا بوو.

کۆنتێ کە بە تەمای سەرۆک کۆمارە کە سەرلە نوێ ئەو ئەرکدار بکاتەوە، لەساڵی ٢٠١٨ وە بەنیازە هاوپەیمانی سێهەم دابمەزرێنێت.  دە گوترێت کە ئامانج لە دەست لەکار کشانەوەکەی بۆ ئەم مەبەستەیە،

ک-ش