سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا: ئەردۆغان دیکتاتۆرە

دوای هەڵسوکەتی ئەردۆغان بەرامبەر سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا ئەردۆغانی بە دیکتاتۆر ناوبرد.

سەردانەکەی سەرۆکی کۆنسەی یەکێتی ئەوروپا و سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا بۆ تورکیا لە رۆژی سێشەمەی رابردوودا و هەڵسوکەوتی ئەردۆغان بەرامبەر ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین، کاردانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە.

لە بەردەوامیی کاردانەوەکان، ماریۆ دراگی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا، لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا، لەو بارەوە وتی: سووکایەتییەکی گەورە بەرامبەر سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا کراوە.

دراگی بە توندی ڕەخنەی لە هەڵسوکەوتی ئەردۆغان کرد و وتی: ئەردۆغان دیکتاتۆرە، پێویستە سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا، ناوێکی ڕاستی بۆ دابنێت، بەم هەڵسوکەوتەی کە لەلایەن ئەو دیکتاتۆرەوە بەرامبەری کراوە، غەمگین بووم.

ف.ق