سەرۆکوەزیری فەڕەنسا: ڕێککەوتن لەگەڵ ئیسلامیە توندڕەوەکان کۆتایی هات!

ژان کەستیکس سەرۆک وەزیری فەڕەنسا ڕێککەوتنی 'دوور و درێژی'ی لەگەڵ ئیسلامیە توندڕەوەکان شەرمەزار کرد و وتی، "پێویستە ئێمە لەم شەڕە دەروونییەدا سەربکەوین."

ژان کەستیکس سەرۆک وەزیری فەڕەنسا بەشداری لە بەرنامەیەکی کەناڵی تی ڤی یەکی فەڕەنسیدا کرد و وتی، "ئەم شەڕە شەڕێکی دەروونیە. دوژمن هەوڵ دەدار بە بڵاوکردنەوەی تووڕەیی و توندوتیکی پارچەمان بکات، هەوڵ دەدات کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پارچە بکات."

کەستیکس وتی، "دەمەوێت لێرەوە ئەو دەرفەتەی کە ساڵانێکی دوور و درێژە پێشکەش بە ئیسلامیە توندڕەوەکان کراوە، ئەو ڕێککەوتنانەی لەگەڵیان کراوە، شەرمەزار بکەم" و ئاماژەی بە پەیوەندی ڕابردوو لەگەڵ داگیرکەری کرد.

سەرۆکوەزیری فەڕەنسا ئاماژەی بەوەدا کە بە ڕێچکەی خۆیان، بە ناسنامەی خۆیان و کۆماری خۆیان بە ئازادی پێویتە لەبەرانبەر ئەم شەڕە دەروونیە سەربکەون.

هەروەها وتیشی، لە چوارچێوەی "وڵامی ئۆپەڕاسیۆنی و فشار"ی حکومەتدا کۆمەڵەی تریش دادەخرێن.

کەستیکس وتی، "پێویستە هێرش بکەینە سەر بناغەی خراپەکاری. ڕووبەڕووی کۆمەڵە و مزگەوتە ساختەکان، خویندنگا شاراوەکان، تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەوەستینەوە و ئەوانە لە ستراتیژی ئێمەدان."

سەرۆکوەزیر باسی ئەوەشی کرد کە پرۆژە یاسای "بەرەنگاربوونەوەی جیاوازکاری" کە سەرۆک ئیمانوێڵ ماکرۆن ئاشکرای کرد، لە ماوەیەکی نزیکدا بۆ پەرلەمان ڕەوانە دەکرێت و ئەوەش یاساکەمان بەهێزتر دەکات.

ئیمانوێڵ ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا ڕۆژی شەمە بۆ کەناڵی ئەلجەزیرە قسەی کردبوو و ئەو کاریکارێرە ئەویشی تووشی شۆک کردووە، بەڵام ئەوە ناگەیەنێت ککە توندوتیکی لێبکەوێتەوە.

ماکرۆن: ئێمە و قەسەدە و شەڕڤانە قاڕەمانەکانی کورد داعشمان تێکشکان

ماکرۆن ڕایگەیاند کە تورکیا بە دوژمنایەتی هێرشی کردە سەر سوریا و وتی، : لەژێر چەتری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و لە زەمینیشەوە لە ڕێگای هاوپەیمانەکانمان کە قەسەدە و شەڕڤانە قاڕەمانەکانی کوردن، داعشمان تێکشکاند."

ماکرۆن باسی ئەوەشی کرد کە پێویستە ئەردۆ‌غان سەرۆک کۆماری تورک رێز لە یەکێتی ئەوروپا و فەڕەنسا بگرێت، سیاسەتی تورکیا لە سوریا، لیبیا و ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستیشی رەخنە کرد و وتی،"تورکیا لە بەرانبەر هاوپەیمانەکانی ناتۆ لەناو هەڵوێستێکی دوژمنکارانەدایە."

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا ئاماژەی بەوەشکرد کە ناکۆکی لەنێوان تورکیا و فەڕەنسادا سنوردار نییە و ئەوروپاش پشتگیری لە فەڕەنسا دەکات. هەروەها ماکرۆن هیوای خواست کە دۆخەکە ئارام ببێت و بۆ ئەوەش پیویستە ئەردۆغان ڕێز لە فەڕەنسا و بەهاکانی یەکێتی ئەوروپا بگرێت و 'درۆ نەکات'.

ف.ق