هاوکات لەگەڵ ئەوەی گۆشەگیری دژوار لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە، لە سەر ئاستی نێونەتەوەیی لێدوانەکان بۆ پشتیوانی لە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' کە لە مانگی تشرینی یەکەمدا دەستیپێکرد، بەردەوامە. سەرۆکی یەکێتی ئازاد لە ئەوروپا لۆرێنا لۆپێز دی لاسێل سەبارەت بە گۆشەگیری دژوار لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد. لۆپێز دی لاسێل داوای کرد کە دەوڵەتی تورک بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ کوردەکان.
لە کەسایەتی عەبدوڵا ئۆجالاندا گەلی کورد سزادەدرێت
سەرۆکی یەکێتی ئازاد لە ئەوروپا لۆرێنا لۆپێز دی لاسێل وتی، کە هەلومەرجی عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندان پێشێلکردن و نکۆڵیکردنی یاسای نێونەتەوەییە و ئەوەی خستەڕوو، کە دەوڵەتی تورک یاسا نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکات. لۆپێز دی لاسێل هێمای بۆ ئەوەس کرد کە نەک هەر لە دەرەوەی زیندان، بەڵکوو لە ناو زیندانیش دەبێت مافەکانی مرۆڤ رەچاو بکرێن و بەم جۆرە دوا، "گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان بە واتای سزادانی بنەماڵەکەی و گەلی کوردە".
'دەبێت پرۆسەیەکی گفتوگۆ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان لە ئارادابێت'
لۆپێز دی لاسێل سەرنجی راکێشا بۆ سەر گرنگی پاڕادایمی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیکی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بەم جۆرە دووا، "عەبدوڵا ئۆجالان ماوەیەکی زۆرە کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتیکی قەبوڵ کردووە و بەم جۆرە لەپێناو هەبوون و مانەوەی گەلی کورد بەدوای رێگەی دیموکراتیکدا گەڕاوە. لە هەلومەرجی گۆشەگیری هەرگیز مایەی قەبوڵ کردن نییە. ئێمە بە تەواوەتی دژی ئەو گۆشەگیرییەن".
لۆپێز دی لاسێل رایگەیاند، کە دەبێت پرسی کورد بە گفتوگۆ و دانوستان بە پێشەنگایەتی ئۆجالان چارەسەر بکرێت و بەم جۆرە درێژەی بە قسەکانیدا: "ئەگەر پرۆسەیەکی ئاستی بێتە ئاراوە دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان تیایدا بەشدار بێت. ئەردۆغان بیەوێت و نەیەوێتدۆخەکە روون و ئاشکرایە. لەبەر ئەوە چارەسەری پرسی کورد بە دیالۆگ و گفتوگۆکە دەستەبەر دەبێت و پێویستە عەبدوڵا ئۆجالان تیایدا بەشدار بێت".
'عەبدوڵا ئۆجالان رێبەرێکە کە گەلەکەی دەپارێزێت'
لۆپێز دی لاسێل ئەوەی خستەڕوو کە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەک "رێبەرێکی کاریزمایە کە دەیان ساڵە لەپێناو گەلی کورددا پێداگری لەسەر چارەسەری سیاسی دەکاتەوە و رایگەیاند، کەدەبێت هەڵوێستی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ چارەسەری پرسی کورد دانیپێدا بنرێت. لۆپێز دی لاسێل وتیشی: "ئەمە راستیەکە کە ئێمە بەهۆی شەڕی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل لە دۆخی لەدەستدانی مرۆڤایەتی کۆستێکی مرۆڤایەتیدا دەژین. لەبەر ئەوەی ئێمە لە ئەوروپا هەنگاو نانێین و کێشەکان چارەسەر ناکەین ئەم شەڕە دەگاتە ئەم ئاستە. لەبەر ئەوەی ئێمە لە کاتی خۆیدا لەپێناو کوردستان، گەلی سەحرا و فەلەستین هیچ شتێکمان نەکرد، ئەمڕۆ ئەو شەڕە گەیشتە ئەم ئاستە. ئێمە نامانەووێت توندوتیژی لە هەموو شوێنێک زیاد بکات. ئێمە لەو بڕوایەداین کە بۆ ئاشتی و دیموکراسی لە جیهان دەبێت رێگە بۆ دیالۆگ و گفتوگۆ بکرێتەوە. لەم رووەوە ئێمە بانگەوازەکانی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی و دیالۆگ زۆر بە واتا هەڵدەسەنگێنین".
'بێدەنگی ئەوروپا نیشانەی دووڕووییە'
لۆپێز دی لاسێل رەخنەی لە بێدەنگی ئەوروپا لە بەرامبەر شەڕی دەوڵەتی تورک لە کوردستانی بە تایبەت لە رۆژئاوا، گرت و وتی: "ئەو هەڵوێستەی ئەوروپا دووڕووییە. ئێمە ئەو دووڕووییەی ئەوروپا شەرمەزار دەکەین. ئاشکرایە کە ئەو هێرشانەی دەوڵەتی تورک نەک هەر پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە، لە هەمان کاتدا دەستوەردان و داگیرکەرییە لە وڵاتێکی دیکە".
'ئامانجی سەرەکی تورکیا لەناوبردنی رۆژئاوایە'
لۆپێز دی لاسێل باسی لەوەکرد کە ئامانجی سەرەکی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوا لەناوبردنی ئەو سیستمەیە کە لە رۆژئاوا دامەزراوە و بەم جۆرە بەردەوامبوو لە قسەکانی، "رۆژئاوا سەلماندی سیستمێکی سیاسیە کە پشت بە دیموکراسی لە خوارەوە بۆ سەرەوە دەبەستێت و لە بەرامبەر رێگەی تاکڕەوی و دیکتاتۆری دەیانەوێت درێژە بە تێکۆشان بدەن. خۆڕاگری دەکات و دیموکراسی دەخوڵقێنێت. ئامانجی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەناوبردنی ئەو سیستمەیە. نابێت ئێمە هەرگیز کردنەئامانجی سیستمێکی بەو جۆرە قەبوڵ بکەین".
'ئەوروپا دیموکراسی هەرزان فرۆش دەکات'
لۆپێز دی لاسێل ئەوەی خستەڕوو کە پەمان و رێککەوتنەکانی ئەوروپا و تورکیا لەسەر پرسی کۆچبەران مایەی قەبوڵکردن نییە بەم جۆرە لەوبارەوە دووا: "ئەوروپا دیموکراسیەکەی خۆی زۆر هەرزان فرۆش دەکات. بۆ ئەوەی رێگری لەهاتنی کۆچبەران بۆ ئەوروپا بکات لەگەڵ تورکیا گرێبەستی ئابووری واژۆ دەکات و لە ئەنجامی ئەو رێککەوتنانە، ئەوروپا بەرامبەر بە هەموو پێشلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە تورکیا و پێشێلکارییەکانی ئەردۆغان لە رۆژئاوا و لەناو وڵاتەکەی بێدەنگ دەبن".
هـ . ب