سوتانی دارستانەکان نزیکی ئەسینا ئەبێتەوە
لە ڕۆژی یەک شەممەوە ئاگر لە دارستانەکانی وڵاتی یونان کەوتووەتوە، ئاگرەکە نزیکی ئەسینای پایتەختی ئەو وڵاتە دەبێتەوە.
لە ڕۆژی یەک شەممەوە ئاگر لە دارستانەکانی وڵاتی یونان کەوتووەتوە، ئاگرەکە نزیکی ئەسینای پایتەختی ئەو وڵاتە دەبێتەوە.
دوای ئەوەی شارۆچکەی ماراسۆنی ئەو وڵاتە بە هۆی بەرفراوانبوونی ئاگرەکەوە لە ڕۆژی یەک شەممە چۆڵکرا، بڕیاری چۆڵکردنی ناوچەیەکی بەرفراوانی ڕۆژهەڵاتی ئەسیناش درا.
بەرپرسانی بەرگری شارستانی ئەو وڵاتە ڕایانگەیاند وێڕای هەموو هەوڵە مرۆییەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە، بەڵام ئاگرەکە تاوەکو ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە و بەرەو هەرێمی پینتلی بڵاودەبێتەوە و بە دانیشتوانی ئەو هەرێمە ڕاگەیاندراوە کە ناوچەکە جێبهێڵن.
بەهۆی زۆری ئاگرەکەوە تاوەکو ئێستا ٨ گوند و شارۆچکەی ماراسۆن کە زیاتر لە ٧ هەزار کەسی تێدا دەژیت چۆڵکراوە.