لە بڵاوکراوەیەکدا کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنوسان (سی پی جەی) ڕایگەیاند، ڕۆژی هەینی لە شاری سلێمانی هێرشکی درۆنی ئەنجامدرا و لە ئاکامدا دوو ڕۆژنامەنووس بە ناوەکانی هێرۆ بەهادین و گوڵستان تارا گیانیان لە دەستدا و ڕێبین بەکریش برینداربووە.
کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوە کردووە، پەیامێکیان بۆ نوێنەری هەمیشەیی تورکیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ناردووە و پرسیاریان دەربارەی ئەو هێرشە ئاڕاستە کردووە بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا، ڕێکخەری پرۆگرامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاندووە، “وەک سی پی جەی دڵگرانین بەو هێرشەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە ڕۆژی ٢٣ـی ئاب لە هەرێمی کوردستان ڕوویدا و لەئاکامیدا دوو ڕۆژنامەنووس گیانیان لە دەستدا و ڕۆژنامەنووسێک بە سەختی بریندار بوو، زۆر بەداخەوە پێویستە دەسەڵاتدارانی تورکیا دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لە سەر ئەم هێرشە دەست پێ بکەن و دیاری بکەن کە ئایا تیمی ڕاگەیاندکارەکە بە چ هۆکارێک کراونەتە ئامانج”.