سیاچێری: پێویستیمان بە ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان هەیە

سەرۆکی شارەوانی ناوچەی هەشتی رۆما ئامادیۆ سیاچێری رایگەیاند، "لە تێکۆشانی ئەوروپادا پێویستیمان بە ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان هەیە".

سەرۆکی شارەوانی ناوچەی هەشتی رۆما ئامادیۆ سیاچێری باسی لەوەکرد کە دەبێت گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ٣٢ مانگە هیچ هەواڵێک لەبارەیەوە نازانرێت و لە گۆشەگیری رەهادایا، هەڵبگیریێت و کۆتایی پێبهێنرێت.

سیاچێری هاوکات لەگەڵ بەردەوامی هێرشە داگیرکەری و قڕکارییەکان لەسەر گەلی کورد سەردانی ناوەندی کولتوری کەردی ئاراراتی لە رۆما کرد و پشتیوانی خۆی بح کۆمەڵگەی کورد دەربڕی. سیاچێری وتی، "لەپێناو ئازادی بەرێز عەبدوڵا ئۆجالاندا هاتووم بۆ ناوەندی کولتوری کوردی رۆما، بۆ ئەوەی لەگەڵ کۆمەڵگەی کورددا تێبکۆشم".

سیاچێری باسی لە گرنگی ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و وتی، "ئازادی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بۆ چەپەکانی ئەوروپا و ئیتالیاش پرسێکی گرنگە. بەر لە هەموو شتێک لە تێکۆشانەکانی ئەوروپادا پێویستیمان بە ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان هەیە.ئەوەی ئەمڕۆ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست روودەدات ئاماژەیە بەڵگەیە لەسەر گرنگی و پێویستی ئازادکردنی ئەو".

ئامادەکردنی بەڵگەنامەیەکی هاوبەش

سەرۆکی شارەوانی ناوچەی هەشتی رۆما ئەوەی خستەڕوو، تێدەکۆشن بۆ ئەوەی پەرلەمانی ئەوروپا کە لەبەرامبەر گۆشەگیریدا بێدەنگە، بکەوێتەخۆ و هەنگاو بنێت و لەو بارەوە روونیکردەوە: "ئێمە لەگەڵ ئەنجومەنی شاری رۆما کاردەکەین و هەوڵ دەدەین سەرنجی گەل و رای گشتیی نەتەوەیی بخەینە سەر بەڵگەیەک کە دەبێتە مایەی ئەوەی پەرلەمانی ئەوروپا بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان تێبکۆشێت. عەبدوڵا ئۆجالان لە رۆما مایەوە و ئێمە لە رۆما درێژە بە پشتیوانی خۆمان لە گەلی کورد و رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەدەین".