سیسی سەردانی فەڕەنسا دەکات و رۆژەڤ تورکیایە

ماکرۆن و سیسی لە پاریس کۆدەبنەوە و لەبارەی بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکەیان، جموجووڵی نایاسای دەوڵەتی تورکە لە دەریای ناوەڕاست.

عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر رۆژی دووشەممە سەردانی پاریس دەکات. سیسی لەگەڵ ئیمانوێڵ ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا کۆدەبێتەوە و لەبارەی دەستوەردانەکان و قۆڵکردنی کێشەکانی ناوچەکە و ئەفریقا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، قسە دەکەن.

ماکرۆن لە کۆشکی ئێلیزێ پێشوازی لە سیسی دەکات. کۆبوونەوەکە تایبەتە بە قەیرانی دەریای ناوەڕاست و لیبیا.

ماکرۆن لەساڵی ٢٠١٩دا سەردانی میسری کردبوو و لەگەڵ سیسی ژمارەیەک پەیمانی ئیمزاکردبوو. لەناو رێککەوتنەکاندا، پرۆژەکاندا، پرۆژەی میترۆی قاهیرە هەبوو.

میسر فرۆکەی ٢٤ رافالی لە فەڕەنسا کڕیبوو و لە رووی بازرگانی چەکەوە، بووەتە کڕیارێکی سەرەکی فەڕەنسا.

ف.ق