تەجەشە بانگەوازی کرد بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرە: با بەرخۆدانمان گەورە بکەین

تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی ئەورووپا (تەجەشە) سێهەمین کۆنگرەی خۆی لە ٩ی کانوونی دووەم، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە دروشمی "خۆت ڕێکخستن بکە، ڕێبەری ئاپۆ ئازاد بکە" ساز دەکات.

تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) کە بۆ ئەو گەنجانەی کوردستان کە لە ئەوروپا دەژین وەک چەترێکە، ڕۆژی ٩ی کانوونی دووەم لە شاری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بە دروشمی "خۆت ڕێکخستن بکە، ڕێبەری ئاپۆ ئازاد بکە" سێهەمین کۆنگرەی خۆی ئەنجام دەدات. تەجەشە داوای لە هەموو لایەک کرد چالاکانە بەشداری کۆنگرە ببن.

تەجەشە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و دەستنیشانی کرد کە ئامادەکارییەکان بۆ کۆنگرەی ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان و ڕزگارکردنی کوردستان بەردەوامن. تەجەشە ڕایگەیاند کە بە مۆدێرنیتە دیموکراتیک، ئیدیعا دەکەن کە پێشەنگایەتی بۆ تەڤگەری دیمۆکراتیک، شۆڕشگێڕ و ئانتی فاشیست دەکەن و بەرخۆدان گەورەتر دەکەم.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا داوایان لە هەموو لایەک کرد کە بەشداری کۆنگرەی سێیەمی تەجەشە ببن کە ڕۆژی ٩ی کانوونی دووەم لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەچێت.