تەجەشە لە ڤیەننا چالاکی نافەرمانی مەدەنی ئەنجامدا

گەنجان لە ڤیەننا ئەو ٢٩ کەسەیان بە بیرهێنایەوە کە لە دێرک شەهیدبوون و دواتر لە شەقامێکی قەرەباڵغ نافەرمانی مەدەنیان ئەنجامدا. گەنجان هاوکارییەکانی حکومەتی نەمسایان بۆ دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرد.

لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) بۆ یادکردنەوەی ٢٩ ئەندامی هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر کە لە هێرشێکی دەوڵەتی تورک بۆ سەرر دێرک شەهیدبوو، مۆمیان داگیرساند.

دوای یادکردنەوەکە بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"  و" بژی بەرخودانی رۆژئاوا" لە بەناوبانگترین و قەرەباڵغترین شەقامی ڤیەننا ستێفاپلاتز تا سکودێنپلاتز رێپێوانیان کرد و لە سەر پردی رووباری دۆن ئاڵای یەپەژەیان هەڵواسی و دروشمی "شەهید نامرن"یان وتەوە و دووکەڵی رەنگاورەنگیان دروست کرد.

گەنجان پێشوازیان لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد"کرد کەلەلایەن دۆستانی کوردەوە لەسەر ئاستی جیهان دەستیپێکراوە، هاوکات هێرشە کۆمەڵکوژکارانەکانی دەوڵەتی تورکیشیان شەرمەزار کرد.

چالاکوانان لە راگەیەندراوێکدا کارڵ نهامەر راوێژکاری نەمسایان شەرمەزار کرد کە لە سەر بنەمای هاوکاری و پشتیوانی دیداری لەگەڵ سەرۆک کۆماری قڕکەری تورک ئەنجامدابوو.