تەقینەوە لە کابول ٧ قوربانی لێکەوتەوە

لە ئەنجامی سێ تەقەینەوە لە سێ ناوچەی جیاوازی شاری کابول-ی پایتەختی ئەفغانستان بەلانی کەم ٥ کەس کوژران و ٢کەسی تریش بریندار بوون.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی کابول ڕایگەیاند: لە ئەنجامی سێ تەقینەوە لەو شارەدا بە لانیکەمەوە پێنج کەس کوژراون و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

بەیانی ئەمڕۆ سێ تەقینەوە لە سێ شوێنێ جیاواز، شاری کابولی پایتەختی ئەفغانستانی هەژاند، کە پێنج کوژراو و دوو برینداری لێکەوتەوە.

فرەوس فڵامەرز وتەبێژی پۆلیسی کابول لەوبارەوە ڕایگەیاند: تەقینەوەی یەکەم کاتژمیر ٠٨:٠٠ی بەیانی لە جادەی ‘دار ئەمان’ ڕوویداو و دوو برینداری لێکەوتووەتەوە.

فڵامەرز ڕاشیگەیاند: تەقینەوەی دووم چارەکێک دوای تەقینەوەی یەکەم، لە ناوچەی ‘کارتە پەروان’ ڕوویدا، کە لە ئەنجامیدا سێ کەس کوژران کە یەکێکیان ژنە.

هەوەها وتی: تەقینەوەی سێیەمیش کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکی پێشنیوەڕۆ لە ناوچەی ‘دێهبوری’ لە ڕۆژئاوای کابول ڕوویدا، کە لە ئەنجامیدا دوو کەس کوژران.

تا ئێستا هیچ گروپ و لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکانی لە ئەستۆ نەگرتووە، هەرچەند دەوڵەتی ئەفغانستان، گروپی تاڵیبان بە ئەنجامدەری زۆربەی تەقینەوەکانی ناو ئەو وڵاتە دەزانێت.

ک-ش