ترەمپ لە فلۆریدا وتاری سەرکەوتنی پێشکەش کرد
بە گوێرەی ئەنجامە نافەرمییەکانی هەڵبژاردنی خولی ٤٧ەمینی سەرۆکایەتی ئەمریکا، دەردەکەوێت کە ترەمپ سەرکەتووە. لە ئەنجومەنی نوێنەران دۆخەکە نادیارە. ترەمپ لە فلۆریدا وتاری سەرکەوتی پێشکەش کرد.
بە گوێرەی ئەنجامە نافەرمییەکانی هەڵبژاردنی خولی ٤٧ەمینی سەرۆکایەتی ئەمریکا، دەردەکەوێت کە ترەمپ سەرکەتووە. لە ئەنجومەنی نوێنەران دۆخەکە نادیارە. ترەمپ لە فلۆریدا وتاری سەرکەوتی پێشکەش کرد.
لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا دۆناڵد ترەمپ لە ویلایەتە هەستیارەکان لە پێش کامالا هاریسەوەیە. هەربۆیەش پێشبینی دەکرێت سەربکەوێت. بە گوێرەی ئەنجامە نافەرمییەکان ترەمپ تائێستا ٢٦٧ نوێنەری بەدەستهێناوە و بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆک لانیکەم پێویستی بە ٢٧٠ نوێنەر هەیە. کامالا هاریسیش تائێستا ٢١٤ دەنگی نوێنەری مسۆگەر کردووە. لە مینەسوتا، نیو مێکسیکۆ و نیو جێرسی کامالا هاریس سەرکەوتووە، لە ئەیالەتە یەکلاکەرەوەکانی وەک پەنسیلڤانیا و جۆرجیاش ترەمپ سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.
لە ئەنجومەنی نوێنەران دۆخەکە نادیارە
لە ئەنجومەنی پیران کۆمارییەکان بە بەدەستهێنانی ڤیرجینیای رۆژئاوا و ئۆهایۆ لەوە نزیکبوونەوە کە ئەنجومەنی پیران لە دیموکراتەکان وەربگرنەوە. بۆ ئەنجومەنی نوێنەران تائێستا دۆخەکە نادیارە و کۆمارییەکان بە دەنگێکی کەمەوە لە پێشەوەن.
ترەمپ لە فلۆریدا وتاری سەرکەوتنی پێشکەش کرد
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە لە هەڵبژاردنەکەدا سەرکەوتووە و لە فلۆریدا وتاری سەرکەوتنی بەدەستهێنا. ترەمپ وتی، "سنوورەکانمان دادەخەین، رێگە نادەین خەڵک بێتە وڵاتەکەمانەوە، بەڵام دەبێت رێگەی یاسایی کراوەبن". ترەمپ هەروەها ستایشی ئیلۆن ماسکیدا کە لە کەمپینی هەڵبژاردندا پشتیوانێکی گەورەی بووە.