بە دیمەن

تەرمی وڵاتپارێزی کورد بەکتاش دۆنەر بەخاک سپێردرا

تەرمی وڵاتپارێزی کورد بەکتاش دۆنەر لە پاریس بەخاک سپێردرا.

تەرمی بەکتاش دۆنەر کە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەست دا، بە بەشداری بنەماڵە و هاوڕێ و هەڤاڵانی لە ناوچەی شامپگنی پاریس بەخاک سپێردرا.

بەکتاش دۆنەر، زۆربەی ژیانی بە تێکۆشان بۆ ئازادی کوردستان بەسەر برد. بەکتاش دۆنەر لە نێو هاوڕیەکانیدا وەک کەسێکی دڵسۆز و زەحمەتکێش ناسرابوو. کۆچی دۆنەر کاریگەری زۆری لەسەر بنەماڵە، هاوڕێ و دۆستەکانی دانا.

لە مەراسیمی پرسەکەیدا بە سەدان کەس بەشدارییان  کرد. شاهین پۆڵات، هاوسەرۆکی CDK-F، نوێنەری CİK، پیر ڕەزا لە ڕیکخراوی FEDA و بنەماڵەی بەکتاش باسیان لە ژیان و تێکۆشانی بەکتاش دۆنەر کرد.

پرسەی بەکتاش دۆنەر بە سروودی "هەرنە پێش" و "ئەی ڕەقیب" بە پێی وەسیەتی خۆی بە خاک سپێردرا.