تەڤ-چاند ئەوروپا: ١٥ی شوبات دەکەینە ڕۆژی سەرکەوتن

تەڤ-چەند ئەوروپا لە بەیاننامەیەکدا پیلانگێڕیی ١٥ی شوباتی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند، "ئیترکاتی هەڵوەشانەوەی دیوارەکانی ئیمرالییە. ئەوەی کە ڕوودەدات بە دڵنیاییەوە ئەوەیە. بۆیە بە هەست و باوەڕەوە دەبێت بڕژینە گۆڕەپانی ستراسبۆرگ."

تەڤگەری کولتووری ئەورووپا (تەڤ-چاند ئەوروپا) سەبارەت بە ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە:

"لەکاتێکدا کە قەیرانەکانی جیهان لە ئاستێکی زۆر ئاڵۆزدایە، هەبوون و نەبوونی گەلی کورد لە جاران باشتر و ڕوونیترخۆی بۆ مرۆڤایەتی نیشان دەدات. دەسەڵاتدارانی سەردەست کە سەد ساڵ لەمەوبەر گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیتان بە ڕێکەوتنی ناوخۆیی بە دابەشکردن بەرەوڕووی مەرگ و لەناوچوونیان کەردەوە، ئێستا دەیانەوێت سیاسەتی جینۆسایدی گەلان بە ئەنجام بگەیەنن. پیلانگێڕی دژی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت گەلی کورد کە لە کەسایەتی شێخ سەعید لە ١٥ی شوباتی ١٩٢٥ئەنجامدرا، لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا دووبارە کراوە. ئامانجی ئەو پیلانگێڕییە، لە کەسایەتیی ڕێبەرایەتیدا لەناوبردنی هەموو هیواکانی ژیان بوو. هەروەها بەم جێبەجێکردنە هەوڵیاندا گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ناو ئاڵۆزیی و قەیرانەکاندا بمێنێتەوە.

بەڵام ڕێبەر ئاپۆ هەر لە سەرەتاوە هەستی بە سیاسەتی زلهێزانی جیهانی کرد و بۆ پووچەڵکردنەوەی پیلانگێڕی دژی گەلان تێکۆشانێکی بێوێنەی بەڕێوەبرد. ئەو بەرخۆدانەی کە ڕێبەر ئاپۆ ٢٦ ساڵە لە دوورگەی ئیمرالی بەڕێوەی دەبات، لە ٢٧ ـەمین ساڵوەگەڕییدا مێژوو دەنووسێتەوە. بەرخۆدان و تێکۆشان بە پێشەنگایەتی ئەو شەهیدانەی وتیان: "ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن" بازنەیەکی فیدایی لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ دروست کرد وهێدی هێدی بناغەکانی سەرکەوتنی بەهێزتر کرد. لە کۆتاییدا قارەمانانی فیدایی لە کەسایەتی شەهید ئاسیا عەلی و شەهید ڕۆژگەر هێلین خۆیان لە هێڵی ڕێبەرایەتیدا بە ڕێکخستن کرد و بە تێکۆشانی بەردەوامی ڕێبەر ئاپۆ هەموو ئامانجەکانی پیلانگێڕی سەدە ساڵەیان پووچەڵ کردەوە.

ئێستا لە پڕۆسەیەکدا کە هەموو هیواکان لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ کۆبوونەتەوە، ئەرکی هەموو کەسێکە بە بەرپرسیاریەتەوە مامەڵە لە گەڵ دۆخەکەدا بکەن. بۆیە لە ساڵوەگەڕی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییدا، جارێکی دیکە هەر جۆرە هەوڵێکی کۆمەڵکوژیی شەرمەزار دەکەین. چی دەبێت با ببێت، ئەو ڕێبازەی کە نرخ بە بەها مرۆییەکان دەدات و سەردەکەوێ، هەڵوێستی ئێستای بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆیە. ئەو ئیرادەیەی کە پەرەی پێداوە بۆ دەستەبەرکردنی ئەم ستاتۆیە و ئازادی گەلی کوردە. ئێستا ئێمە لە هەلومەرجێکی زۆر جیاوزدا دەژین، لەوباوەڕەداین ڕۆژە تاریکەکان دەگۆڕدرێن بۆ ڕۆژانی سەرکەوتن. ئێستا کاتی پووچەڵکردنەوەی پیلانگێڕی و بەرفراوانکردنی هێڵی سەرکەوتنە. بۆیە داوا لە هەموو ناوەندەکان، لایەنەکان، هونەرمەندان، ڕۆشنبیران و کەسایەتییە ئازادیخوازەکان دەکەین کە لە ١٥ی شوباتدا بە خرۆشەوە بەشداری لە چالاکییەکەی ستراسبۆرگ بکەن. لەبەر ئەوە کاتی هەڵوەشانەوەی دیوارەکانی ئیمرالییە. بە دڵنیاییەوە ئەوەی ڕوودەدات سەرکەوتنە. بەم هەست و باوەڕەوە دەبێ هەمووان بڕژێنە گۆڕەپانی ستراسبۆرگ و ببنە هاواری ئازادیخوازانە لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ. هەروەها دیسان بۆ جارێکی تر پیلانگێڕی نێونەتەوەیی شەرمەزار دەکەین و دەڵێن لە کەسایەتی ئازادیی ڕێبەرئاپۆدا مرۆڤایەتی سەردەکەوێت.