تۆڕی سەرهەڵدان لە جنێڤ و باسل چالاکییان بەڕێوە برد

تۆڕی سەرهەڵدان لە جنێڤ چالاکیی خۆناساندیان ئەنجامدا و لە شاری بازل تراکتیان بڵاو کردەوە.

تۆڕی سەرهەڵدان کە نزیکەی ٢ ساڵە لە فەرەنسا و بەلژیکا بە ئامانجی پاراستنی شۆڕشی ڕۆژئاوا و پشتیوانی کوردستان چالاکیی دەکات، لە شاری جنێڤی سویسرا چالاکیی خۆناساندنی ئەنجامدا.

لە زانکۆی جنێڤ سەرەتا بە مەراسیمی بەخێرهاتن چالاکیی دەستیپێکرد، پاشان سەبارەت بە مێژووی بەرخۆدانی کوردستان وتارێک پێشکەشکرا.

لە پێشکەش کردنەکان تیشک خرایە سەر مێژووی پەکەکە و پرۆسەی شۆڕشی ڕۆژئاوا و جێگیرکردنی ژنان لە ناو سوپادا لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەڤاڵانیەوە.

لە پێشکەشکردنەکاندا  ئاماژە بەوەکرا کە تەڤگەری ئازادیی کورد بۆ بەرخۆدانی شۆڕشی جیهانی سەدەی ٢١ بووەتە هیوا. هەروەها باس لە ئەشکەنجەی گۆشەگیری قورس لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا و هەروەها هاوکاری و پشتیوانی ئینتەرناسیۆنالیست لە تێکۆشان خرایەبەرباس.

لە وتەکاندا جارێکیتر بانگەواز کرا بۆ بەشداری لە 'ڕۆژی کتێبی عەبدوڵا ئۆجالان' و ئەو ڕێپێوانەی ١٣ی کانوونی یەکەم لە جنێڤ بەڕێوەدەچێت.

چالاکییەکە بە گۆرانی هونەرمەندانی تەڤ-چاند کۆتایی هات.

 بازل

لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە شاری بازلی سویسرا بروشەر و تراکت بڵاوکرایەوە.

کۆمیتەی بازلی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە زۆربەی ناوەندەکانی شارەکەدا بڵاوکراوەیان دابەشکرد و لە سندوقی پۆستەیان هاویشت.